هێرشی موشەکی خۆڕاگری فەلەستین بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان و وەڵامدانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی + ڤیدیۆ و وێنە

شەممە 16 ته‌مموز 2022 - 11:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=14995

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستینی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندین مووشەکیان ئاراستەی شاری زایۆنی نشینی عەسقەلان لە باشووری ناوچە داگیرکراوەکان کرد.

لە ئەنجامی ئەم هێرشە موشەکییە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شاری عەسقەلانی داگیرکراو لێدرا. میدیاکانی عیبری ڕایانگەیاند کە سێ دانیشتووی ئەو شارە لە کاتی هەڵاتنیان بۆ پەناگاکان برینداربوون.

دوای چەند خولەکێک لە لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە، وتەبێژی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە دوو مووشەک لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی شاری عەسقەلان کراون کە سیستەمی قوبەی ئاسنین توانیویەتی یەکێک لەو مووشەکانە تێکبشکێنێت و موشەکەکەی تریش بەر ناوچەیەکی کراوە کەوتووە.

دوای ئەم هێرشە موشەکیە، سوپای رژێمی زایۆنیستی بنکەکانی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستینی لە ناوچەی ئەلبیدر لە باشووری ڕۆژئاوای غەززە بە ١٠ مووشەک و بنکەی شەهیدان لە ڕۆژئاوای کەمپی ئەلنسیرات لە ناوەندی غەززە بە ٣ موشەک کردە ئامانج.

ساتی ئاراستەکردنی دوو موشەک لە کەرتی غەززەوە بەرەو شاری عەسقەلان
لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوەی لە عەسقەلان و هەڵهاتنی خەڵکی ئەو شارە
بە ئامانج گرتنی بنکەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە (١)
بە ئامانج گرتنی بنکەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە (٢)
بە ئامانج گرتنی بنکەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە (٢)
بە ئامانج گرتنی بنکەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە (٤)
بە ئامانج گرتنی بنکەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە (٥)
بە ئامانج گرتنی بنکەکانی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە (٦)
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *