ڕەئیسی لە کرماشان؛ هەر هەڵەیەکی دوژمن ڕوبەڕوی وەڵامێکی توند و پەشیمانکەرەوەی ئێران دەبێتەوە

هه‌ینی 15 ته‌مموز 2022 - 08:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=14959

سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕایگه‌یاند که‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێک لە وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌ ڕۆژئاوا و ئه‌مریکاوه‌ هەوڵی گواستنەوەی نائه‌منی و تیرۆریزم بۆ ناوچه‌که‌ دەدەن، و وتی: به‌ ئه‌مریکییه‌کان و هاوپه‌یمانه‌کانیان له‌ ناوچه‌که‌ ده‌ڵێم که‌ میلله‌تی گه‌وره‌ی ئێران هیچ نائەمنی و قەیرانێکی لە ناوچەکە قبووڵ ناکات و هەر چەشنە هەڵەیەک لەم ناوچەدا، ڕووبەڕووی وەڵامێکی توند و پەشیمانکەرەوە دەبێت.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە کرماشان وتی: کرماشان بە نزیکەی ١٠ هەزار شەهیدی خۆیەوە، بە خۆڕاگرییەکەی، بە وەستان لەدژی سەدام و بەعسییەکان، کوفری جیهانی و وەستان لە دژی مونافقەکان ناسراون.

ڕەئیسی کرماشانی بە یەکێک لە شانازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شانازی دەکەم کە لە نێو ژن و پیاوی مێژووساز، ئایندەساز و خۆڕاگردام. حکومەت خۆی بە خزمەتکاری ئێوەی ئازیز و بنەماڵەی زیاتر لە ٢٠ هەزار شەهید و قوربانی و بڕیندار دەزانێت.

سەرۆک کۆماری ئێران کرماشانی وەک چواریانی ترانزێتی کاڵا و وزە زانی و ئاماژەی بەوەدا: نزیکی کرماشان لە عێراق زەمینەیەکی باشە تا بتوانین بازاڕە سنوورییەکان چالاک بکەین تا پرسی کۆڵبەران ڕێکبخرێت.

ئیبراهیم ڕەئیسی لە بەشێكی تری وتەكانیدا ئاماژەی بەوەدا كە بەداخەوە هەندێک لە وڵاتانی ناوچەكە نائەمنی و تیرۆریزم لە رۆژئاوا و ئەمریكاوە بۆ ناوچەكە دەگوازنەوە، و وتی: با لەم گردبوونەوە جەماوەرییەی خەڵکی خۆڕاگری کرماشان بە ئەمریكییەكان و هاوپەیمانەكانیان لە ناوچەكە بڵێم، میللەتی گەورەی ئێران هیچ نائەمنی و قەیرانێکی لە ناوچەکە قبوڵ ناکات و هەر چەشنە هەڵەیەک لەم ناوچەیەدا ڕووبەڕووی وەڵامێکی توند و پەشیمانکەرەوە دەبێتەوە.

ڕەئیسی زیادی کرد: پێویستە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانە ناوچەییەکانیان بزانن کە گەلانی موسڵمانی ناوچەکە پەیوەندی وڵاتانی خۆیان لەگەڵ ئەمریکییەکان کە بووەتە هۆی تاڵانکردنی سەرچاوەکانی ئەوان، ڕەتدەکەنەوە.

سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی کە هێز و توانای سه‌ربازی ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا دەتوانێت ئاسایش دابین بکات و جه‌ختی کرده‌وه‌: ده‌ستێوه‌ردانی بێگانه و ئه‌مریکییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌دا هیچ ئاکامێکی دیکه‌ی جگه‌ له‌ دروست کردنی قه‌یران و نائەمنی نییە.

ڕەئیسی هەروەها وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی ئەوە بزانێت کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکە نابێتە هۆی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئەو ڕژێمە.

سه‌رۆک کۆماری ئێران بە ئاماژه‌ بە ئەمریکا وتی: ئێوە دەزانن کە پرۆژەی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێران شکستی هێناوە، بۆچی جارێکی تر ئەو پرۆژەیە تاقی ده‌که‌نه‌وه‌.
ناوبراو هەروەها وتی پێویستە هەموو ڕۆژنامەنووسان ئەم پەیامە بە هەموو جیهان بگەیەنن کە ئەمڕۆ ئێرانی ئیسلامی لە جاران بەهێزترە و ئەمریکاش لە جاران لاوازترە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *