دەستبەسەرکردنی ئه‌ندامانی تۆڕێكی تیرۆریستی له‌ باكووری رۆژئاوای ئێران/ ئێران هۆشداری ده‌داته‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان

چوارشەممە 13 ته‌مموز 2022 - 22:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=14927

وه‌زاره‌تی هەواڵگری ئێران دەستبەسەرکردنی ئه‌ندامانی تۆڕێکی تیرۆریستی سه‌ر به‌ گروپە جوداییخوازەکان له‌ باكووری رۆژئاوای ئەم وڵاتە راگه‌یاند کە لە هەرێمی کوردستانەوە ویستی هاتنیان بۆ ئێران هەبووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە راگەیێندراوی وەزارەتی هەواڵگری ئێران هاتووە، بە یارمەتی خوا و وریایی هێزەکانی هەواڵگری و هاوکارییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدئەلشوهەدا سەرجەم ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستی سەر بە گروپە تیرۆریستییە جوداییخوازەکان لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە دەستبەسەر کران.

تۆڕی تیرۆریستی ئاماژە پێکراو کە لە ١٠ کەسەوە و لە چوارچێوەی چەندین تیمی چەند کەسیدا پێکهاتبوون نیازی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی وەک تەقینەوە، هێرشکردنە سەر ناوەندە هەستیار و ئابوورییەکان، وەرگرتنی باج لە خەڵک و ناسەقامگیریان هەبووە.

لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەو تۆڕە تیرۆریستییە بە پاڵپشتی جێگیربوونی ناوەندی سەرەکیی تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لە ڕێگای سنورەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە ویستی هاتنیان بۆ ناو خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران هەبووە، لە ڕۆژانی ڕابردوو بە زنجیرە پرۆسەیەکی ووشیارانە و خێرای هەواڵگری هەر دە کەسەکەیان دەستبەسەر کران و دەستبەسەر تەواوی کەلوپەلە سەربازی و تەکنیکییەکانی ئەواندا گیرا.

وەزارەتی هەواڵگری ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە ئاسایشی نەتەوەی ئێران بە هێڵی سووری خۆی دەزانێت، و پێشتریش چەندین جار بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە، و ئێستاش هۆشداری دەداتەوە سەبارەت بە چۆڵکردن و دەرکردنی بەکرێگیراوانی تیرۆریست و هەر جموجوڵێکی دوژمنانی ئاسایش، هەنگاوی پێویست بنێن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *