کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە پڕوپاگەندەی ئەمریکا سەبارەت بە ناردنی درۆنەکانی ئێران بە ڕووسیا

سێشەممە 12 ته‌مموز 2022 - 16:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=14871

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی کە هاوکارییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا لە بواری تەکنەلۆجیای نوێدا بۆ پێش شەڕی ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی تەمووز، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە لێدوانەکانی جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا سەبارەت بە فرۆشتنی تەکنەلۆجیای مۆدێرن ئێران بۆ ڕووسیا، وتی: مێژووی هاوکارییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا لە بواری هەندێک تەکنەلۆژیای نوێدا، بۆ پێش دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە، و هیچ پێشکەوتنێکی تایبەت بەم دواییانە لەم بارەیەوە ڕووی نەداوە.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیادی کرد: هه‌ڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی ئۆکرانیا ته‌واو ڕوونه‌ و چه‌ندین جار به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یێندراوه‌.

کەنعانی هەروەها وتی: بانگەشەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لەکاتێکدایە کە ئەمریکا و ئەوروپییەکان ساڵانێکە وڵاتانی داگیرکەر و دەستدرێژکاریان لەوانە لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا کردووەتە کۆگای چەکە کوشندە جۆراوجۆرەکانیان، کە بێگومان بەبێ ئەو چەکانە، بەردەوامی زیاتر لە حەوت دەیە لە دەستدرێژی، تاوان و داگیرکاری زایۆنیستەکان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا نەدەکرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *