كۆشكی سپی: ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا دەنێرێت!
جەیك سولیڤان لە لێدوانێکی راگەیاند کە ڕووسیا داوای وەرگرتنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لە ئێران کردووە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆشکی سپی لە لێدوانێکی سەیردا ڕایگەیاند کە پێی وایە ڕووسیا داوای لە ئێران کردووە “سەدان فڕۆکەی بێ سەرنشین” ڕادەستی ئەو وڵاتە بکات بۆ ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیدا لە ئۆکرانیا بەکاریان بهێنێت.
جەیك سولیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا ڕوون نییە كە ئایا ئێران هیچ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی رادەستی ڕووسیا کردبێت، بەڵام واشنتۆن “زانیاری هەواڵگری”ی هەیە كە دەریدەخات ئێران خۆی بۆ راهێنانی هێزەكانی ڕووسیا بۆ بەكارهێنانی ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانە ئامادە دەكات.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت: زانیارییەکانمان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران بەنیازە بهمزووانه سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بگەیەنێتە ڕووسیا، لەنێویاندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە توانای هەڵگرتنی چەکی سەربازییان هەیە.
لێدوانەکان