پوتین هەفتەی داهاتوو سەردانی ئێران دەکات
سەرۆکی لیژنەی دارایی ئابووریی پەرلەمانی ئێران، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەفتەی داهاتوو سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەردانی ئێران دەکات، وتی: پلاندانان بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووریی نێوان ئێران و ڕووسیا بەرنامەی سەرەکی نێوان سەرۆکەکانی دوو وڵات دەبێت.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ محەممەدڕەزا پورئیبراهیمی ڕایگهیاند كه جددیهتیی ڕووسهكان له بواری هاریكاریی ئابووری لهگهڵ ئێران له ڕابردوو زیاتره و وتی: پلاندانان بۆ پهرهپێدانی هاوكاریی ئابووریی نێوان ئێران و ڕووسیا له بەرنامەی سەرەکی نێوان سهرۆكەکانی دوو وڵات دەبێت.
سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند کە دوای سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ڕووسیا، کەشێکی ئەرێنی سەبارەت بە هاوکاری ئابووری لەگەڵ ئێران لە ڕووسیا دروست بووە و ڕاشیگەیاند: لەو گەشتەدا ڕێککەوتنی زۆر باش واژۆ کرا، ئیبراهیم ڕەئیسی لاپهڕهیهكی نوێی پهیوهندییه ئابوورییهكانی نێوان ئێران و ڕووسیا هەڵدایەوە و ڕووسهكانی دڵنیا كردهوه كه حكومهتی كۆماری ئیسلامی له هاوكاریی ئابووری لهگهڵ ڕووسیا جدییه.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گەمارۆی سەر ڕووسەکان لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە وایکرد ڕووسیا زیاتر و زیاتر پێویستیان بە هاوکاری ئابووری لەگەڵ ئێران بێت.
لێدوانەکان