ئینفۆگرافیک: باڵە سەربازییەکانی بەرخۆدانی فەلەستین
۱- کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام:
کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام باڵی سەربازی ڕێکخراوی فەلەستینی حەماسە کە لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە و لەنێوان ١٠ بۆ ٤٠ هەزار سەربازی هەیە. کەتیبەکانی ئەلقەسام بەگشتی بەریەککەوتنەکانی هێزەکانی بەرخۆدان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بەڕێوە دەبات و ئەم کەتیبەیە لەلایەن محەمەد زەیف ـەوە فەرماندەیی دەکرێت.
٢- سەرایا ئەلقودس:
باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامییە کە لە ساڵی ١٩٨١ ـەوە دەستی بەکار کردووە و زیاتر لە ۱۲ هەزار سەربازی هەیە. سەرایا ئەلقودس لە ساڵی ۲۰٠٢ـەوە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر هێرشی مووشەکی، ئۆپەراسیۆنی پارتیزانی دژ بە زایۆنیستەکان ئەنجام داوە، هەر بۆیە بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی لەو باوەڕەدان، کە ئەم بزووتنەوەیە بەتەواوی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت.
٣- کەتیبەکانی ئەبو عەلی مستەفا:
باڵی سەربازی بەرەی جەماوەریی (خەڵکی) بۆ ڕزگاری فەلەستین کە لە ساڵی ١٩٩٩ـەوە دەست بەکار بووە و دوای شەهیدبوونی ئەبو عەلی مستەفا سکرتێری گشتی پێشووی، ئەو ناوەی لێنراوە.
تیرۆرکردنی وەزیری گەشتیاری ڕژێمی زایۆنستی دوای شەهیدکردنی ئەبو عەلی مستەفا، هێرش بۆ سەر بارەگای بەریتانیەکان لە غەزە لە ئاداری ٢٠٠٦، چەندین هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنستی و ئۆپەراسیۆنەکانی ئیستیشهادی لە گرنگترین چالاکییە سەربازییەکانی کەتیبەکانی شەهید ئەبو عەلی مستەفا ـیە.
٤- لیوای ناسر سەلاحەدین:
باڵی سەربازی کۆمیتەی بەرخۆدانی جەماوەریە (خەڵکی) کە لە ساڵی ٢٠٠٠ ـەوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕفاندن و شەڕی زەمینی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سوپای ڕژێمی زایۆنی دا ڕۆڵێکی چالاکی هەیە.
٥- کەتیبەکانی بەرخۆدانی نیشتیمانی:
باڵی سەربازی بەرەی دیموکراسی بۆ ڕزگاری فەلەستینە، کە لە ساڵی ٢٠٠٠ ـەوە تا ئێستا دەیان جار ئۆپەراسیۆنی پارتیزانیان لە دژی سەربازان و دانیشتوە یەهودیەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین ئەنجام داوە.
لێدوانەکان