فائیز سراج دەسەڵاتی رادەستی حکومەتی کاتی لیبیا کردەوە
هەواڵە تایبەتەکان: “فائیز سراج” سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی کۆماری حکومەتی ویفاق لە مەراسمێکدا بەرپرسیارێتی و دەسەڵاتداریەکانی حکومەتەکەی خۆی (ویفاق) رادەستی “موحەمەد منفی” سەرۆکی تازەی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی کۆماری لیبیا کردەوە.

لەم مەراسیمەدا کە لە شاری تەرابلس و بە ئامادەبوونی” عەبدولحەمید دبیبە” سەرۆک وەزیرانی تازەی لیبیا و چەند بەرپرسێکی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، “فائیز سراج” لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ویفاق و رادەست کردنی دەسەڵاتداریەکانی خۆی و ئەندامانی حکومەتی ویفاق بە حکومەتی تازە واتا “یەکگرتووی میللی”، هەواڵی دایەوە.
حکومەتی یەکگرتووی میللی لە ١٠ی ئەم مانگە بە دەنگی پەرلەمانی لیبیا پێکهێنرا و تا کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە لە (٢٤ی ١٢ی ٢٠٢١) دەسەڵات دەگرێتە دەست.
لێدوانەکان