ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: کوردستان زیاتر لە ٥ هەزار شەهیدی لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا هەیە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە بیست و حەوتەمین سەردانی پارێزگاکان لە کابینەی سێزدەیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی رابردوو هەینی ٨ی تەمموزی ٢٠٢٢، بە یاوەری ژمارەیەک لە وەزیران و کاربەدەستانی کابینەکەی گەیشتە پارێزگای کوردستان.
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، لە دیداری لەگەڵ زانایان و پیاوانی ئایینی سوننە و شیعەی پارێزگاکەدا ڕایگەیاند: زانایان و پیاوانی ئایینی، وەک میراتگری پێغەمبەران، ئەمڕۆ پاسەوانی سەرەکی پاراستنی کۆمەڵگان لە بەرامبەر هێرشە تیۆریەکانی دوژمنان.
سەرۆک کۆماری ئێران “تەکفیر و ناکۆکی”ی بە دوو ئامرازی دوژمن بۆ فیتنە لە جیهانی ئیسلامی زانی و وتی: پارێزگای کوردستان بە شانازییەوە ئەم تاقیکردنەوانەی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و هەموو شوێنێکی ئەم پارێزگایە شایەدی ئەوە دەدات کە چۆن ژن و پیاوی ئەم ناوچەیە بەرەنگاری هێرشی دوژمن و نەیارانی شۆڕش بوونەتەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ڕایگەیاند: لە شوێنێکدا جیهانی ئیسلام گیرۆدەی فیتنەیەک بوو کە لەلایەن ئینگلیزەکان، ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکانەوە دروستکرابوو و هەرچەندە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەخێرایی هۆشداری لەم مەترسییە دانەوە، بەڵام جیهانی ئیسلامی ماوەیەکی پێچوو تا لەم پیلانگێڕییە کە بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لە جیهانی ئیسلامیدا داڕێژرا بوو، ئاگادار ببنەوە.
سهرۆک كۆماری ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: خهڵكی ئهم پارێزگایه له پاراستنی سنوورهکان و ئایدۆلۆژییهكاندا درەوشانهوه و لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا زیاتر لە ٥ هەزار شەهید و ٩ هەزار کەمئەندامی هەیە، ئهمڕۆش حكوومهت بە ئهركی خۆی دەزانێت به شێوهیهكی دروست گرنگی بهم پارێزگایه بدات.
لێدوانەکان