بەرخۆدانی فەلەستینی ڤیدیۆی درۆنێکی ئینتحاری ئەو هێزانەی بڵاو کردەوە

پێنجشەممە 13 ئایار 2021 - 22:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=1477

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئینتحاری بە ناوی “شەهاب” لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی هەواڵی دایەوە.

کەتیبەکانی ئەلقەسام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: «بە یارمەتی خودا و بە هێز و هاوکاریی، هێزەکانی ئەلقەسام چەکێکی نوێیان لە ئۆپەراسیۆنی “شمشێری قودس” بەکارهێنا.

ژمارەیەک لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئینتحاری “شەهاب” پاش نیوەڕۆی ڕۆژی رابردوو ( ١٢ی ئایار) سەکۆیەکی گازی سەر بە ڕژێمی زایۆنیان لە کەنارە ئاوییەکانی باکوری غەزە کردە ئامانج.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ژمارەیەکی تر لەو فڕۆکانە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٣ی ئایار) لە بەرامبەر دەستدرێژییە بەردەوامەکانی زایۆنییەکان بۆ سەر گەلی فەلەستین لە کەرتی غەزە و تیرۆرکردنی ژمارەیەک سەرکردە و ئەندازیارانی ئەلقەسام، شوێنێکی سوپای ئیسرائیلیان کردە ئامانج.
ئەلقەسام لە لێدوانەکەیدا جەختی کردەوە: تا ئەو کاتەی دوژمن بەردەوام بێت لە دەستدرێژییەکانی، ئێمە زیاتر بەردەوام دەبین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *