گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٨ی تەمموزی ٢٠٢٢

هه‌ینی 8 ته‌مموز 2022 - 23:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=14748

هێزەکانی لیوای ٤٥ی سوپای ئۆکرانیا بە ئاڕاستەکردنی تەقەی تۆپخانەکان بە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، هێرشیان کردە سەر پێگەکانی سوپای ڕووسیا لە میحوەری ئیڤانیوکا لە پارێزگای خێرسۆن. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای ڕووسیا تێکشکێنران یان زیانێکی زۆریان بەرکەوت.

پوتین: تا ئێستا شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا دەستی پێنەکردووە!
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی فراکسیۆنەکانی دوما، بە هەڕەشەوە لە وڵاتانی رۆژئاوا رایگەیاند: ئێمە دژی دانوستانەکانی ئاشتی نین، بەڵام ئەوانەی رەتیدەکەنەوە پێویستە بزانن تا شەڕەکە زیاتر بەرەوپێش بچێت، گەیشتن بە ڕێکەوتن ئەستەمتر دەبێت. ئەمڕۆکە دەبیستن کە دەیانەوێت لە بەرەکانی جەنگدا شکستمان پێبهێنن! بۆیە با هەوڵ بدەن. پێویستە بزانن کە هێشتا ڕووسیا شەڕی لەگەڵ ئۆکرانیا دەست پێنەکردووە. ڕۆژئاوا دەیەوێت تا دوا ئۆکراینی شەڕ بکات و ئەمەش کارەساتێکە بۆ گەلی ئۆکرانیا. پێشهاتەکانی ئەم دواییەی جیهان ئاماژەن بۆ سەرەتای گۆڕانکاری لە هەژموونی ئەمریکا بەسەر جیهاندا بۆ جیهانێکی فرە جەمسەری و ئەم پرۆسەیەش ناوەستێت.
ئەم لێدوانە توندانەی پوتین دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا قەبارەی ناردنی چەکیان بۆ ئۆکرانیا زۆر زیاد کردووە و بەنیازن رێگری لە پێشڕەویی ڕووسیا لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *