گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٧ی تەمموزی ٢٠٢٢

پێنجشەممە 7 ته‌مموز 2022 - 23:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=14689

هێزەکانی لیوای ٦٣ی سوپای ئۆکرانیا بە ئاڕاستەکردنی تەقەی تۆپخانەکان بە بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە، هێرشیان کردە سەر پێگەکانی سوپای ڕووسیا لە میحوەرەکەی سنیگوریکا لە پارێزگای میکۆلایڤ. تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانەکانی سوپای ڕووسیا لەم هێرشەدا بڵاونەکراوەتەوە.

لیتوانیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (بەیرەقدار TB2)ی بەخشی بە ئۆکرانیا. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە هەڵمەتی کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت و کۆکردنەوەی هاوکارییە داراییەکانی هاوڵاتیانی لیتوانی بە بڕی ٥ ملیۆن یۆرۆ بۆ شەڕکردن دژی سوپای ڕووسیا کڕدراوە.
وەزارەتی بەرگری لیتوانیا ئەم فڕۆكە بێفڕۆكەوانەی رادەستی نوێنەرانی ئۆكرانیا لە میانی مەراسیمێكی فەرمی لە بنكەی ئاسمانی سیاولایی بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك خەڵكی لیتوانیا کرد.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: سوپای ڕووسیا گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئۆکرانیای کردە بنکەیەکی سەربازی!
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئیدیعای کردووە کە سوپای ڕووسیا وێستگەی ئەتۆمی زاپۆروژیای کردووە بە بنکەیەکی سەربازی و ژمارەیەکی بەرچاوی کەلوپەلی سەربازی لەم وێستگەیدا جێگیر کردووە.
بەپێی هەواڵی ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە، لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠٠ سەربازی ڕووسی لە وێستگەی کارەبای زاپۆروژیا جێگیرن و ناوچەکانی ئەم وێستگەیە مینڕێژ کراوە.
شایانی باسە وێستگەی کارەبای زاپۆروژیا دەکەوێتە نزیک شاری ئێنرهودار لە پارێزگای زاپۆروژیا. ئەم وێستگەیە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە ئەوروپا و جیهاندا و بە یەکێک لە ١٠ وێستگە سەرەکییەکانی جیهان دادەنرێت. وێستگەی کارەبای زاپۆروژیا یەک لەسەر پێنجی کارەبای ئۆکرانیا دابین دەکات. توانای ئەم وێستگەیە ٥٧٠٠ مێگاواتە.

هێزەکانی ئۆکرانیا توانیان دەستبەسەر دوو زرێپۆشی جۆری BTR-80 و دوو تانکی T-80BVی هێزەکانی ڕووسیادا لە میحوەری دیمیتریوکا لە پارێزگای خارکیڤ بگرن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *