فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە نمایشی سەربازیی ڤەنزوێلا + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 7 ته‌مموز 2022 - 22:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=14685

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڤەنزوێلا بۆ یەکەمجار لە نمایشی سەربازیی خۆیدا لە ٥ی تەمموز (سێشەممە) فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی شەڕکەری ئێرانی لە ڤەنزوێلا نمایش کرد.

ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە کە سەرەتا بە ناوی ئێرانی “مۆهاجر-٢” ناسرابوون، ئێستا بە “ئانتۆنیۆ خۆسێ سوکرێ” ناسراون. چاودێریکردن، پشکنین و هێرشکردن بە توانای دژە تانک لە تایبەتمەندییە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەیە کە لەم نمایشەدا ڕاگەیەندرا.

ڤەنزوێلا لە ساڵی ٢٠١٢ ڕایگەیاند کە ئێران لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یارمەتی ئەو وڵاتە دەدات. ئەم دوو وڵاتە کە ئەندامی ئۆپێکن و ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ واشنتۆن ناکۆکن، لە بواری هەناردەکردنی نەوتیشدا هاوکاری یەکتر دەکەن.

هەر لەم بارەیەوە، سەرچاوەکانی هەواڵ پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، بەڕێوەچوونی مانۆڕێکی سێ قۆڵی نێوان ئێران، ڕووسیا و چینیان لە ئەمریکای لاتین ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “واشنتۆن فری بیکۆن”، ئێران، ڕووسیا و چین بە نیازن مانۆڕێکی سێ قۆڵی لە ئەمریکای لاتین لە ژێر ناونیشانی “سنایپەری سنوور” وەک نیشاندانی هێز بۆ ئەمریکا ئەنجام بدەن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڤەنزوێلا میوانداری ئەم مانۆڕە دەکات کە بڕیارە سەرەتای مانگی ئاب بەڕێوەبچێت و سوپای ئێران، ڕووسیا و چین بەنیازن بۆ ئەنجامدانی ئەم مانۆڕە سەردانی ئەمریکای لاتین و کاریب بکەن.

بەپێی ئەم سەرچاوە هەواڵییە، ئەم مانۆڕە یەکێکە لە نیشانە ڕوونەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک لە ئەمریکای لاتین دژی ئەمریکا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *