پێشهاتەکانی یەمەن، ٦ی تەمووزی ٢٠٢٢

چوارشەممە 6 ته‌مموز 2022 - 21:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=14650

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نەتەوە یەکگرتووەکان لە پشکنین و پشتڕاستکردنەوەی ١٦٠٠ کەشتیی کە بەرەو یەمەن دەڕۆن هەواڵی دایەوە و بەردەوامبوونی ئەم پشکنینانەی بە مەرجی وەرگرتنی ٣.٥ ملیۆن دۆلار وەک بودجەی نوێ راگەیاند.

١- عه‌ده‌ن:
کاروانێکی گەورەی سەربازی لە هێزەکانی “ئەلیەمەن ئەلسەعید” کە لە ٣٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش پێکهاتبوون، بە فەرمانی رەشاد ئەلعەلیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی کۆشکی سەرۆکایەتی و وەزیرەکانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوە لە پارێزگای شەبوەوە گەیشتە شاری عەدەن.

٢- ئەلحودەیدە:
– هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەم پارێزگایەدا ٧٤ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
– فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانی سعوودیە ١٦ جار پێگەکانی ئەنساروڵڵایان لە ئیدارەی حیس بۆردومان کردووە.

٣- ئەبین:
لە ئەنجامی تەقینەوەی دوکانێکی کڕین و فرۆشتنی چەک لە شاری لۆدەر لە پارێزگای ئەبین ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٢ کەسیش برینداربوون.

٤- لەحج:
ئۆتۆمبێلی موحەممەد ئەلعس فەرماندەی لیوای ٨ی هێزەکانی ئەلعمالقە لە ناوچەی ئەلفیوش لە ئیدارەی تبن، بە بۆمبێکی موگناتیسی کرایە ئامانج. ئەلعس لەم هەوڵە تیرۆرکردنە ڕزگاری بوو.

٥- سۆکۆترا:
فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی ئیمارات کە ئەفسەرانی ئیماراتی و ڕاوێژکاری ئیسرائیلی تێدابوو، گەیشتە فڕۆکەخانەی حەدیبۆ. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان ئەم کەسانە ئەندازیاری کاروباری سەربازین و ئامانجیشیان لەم گەشتە، بەسەرکردنی پرۆژەی دروستکردنی بنکەی ئیماراتی-ئیسرائیلیە لە شاری حەدیبۆ.

٦- “ستیفان دوجاریك”، وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان: میكانیزمی وردبینی و پشكنین لە یەمەن پێویستی بە ٣.٥ ملیۆن دۆلارە بۆ ئەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ لە کارەکانی بەردەوام بێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ بەردەوامبوونی بارودۆخی ئێستا، ئەم پرۆسەیە لە کۆتایی مانگی ئابدا ڕادەگیرێت و هەناردەکردنی کەلوپەلی بازرگانی بۆ بەندەرەکانی دەریای سوور دەبڕدرێت. لە ساڵی ٢٠١٦ەوە نەتەوە یەکگرتووەکان پشکنینی بۆ زیاتر لە ١٦٠٠ کەشتی بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی کەلوپەلی سەرەکی وەک خۆراک و سووتەمەنی و کەلوپەلی بازرگانی دیکە بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەنساروڵڵا کردووە.

٧- به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مین له‌ یه‌مه‌ن، ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین و بۆمبی چێندراو له‌ مانگی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ گه‌یشته‌ ٦٢ شه‌هید و بریندار.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *