ئینفۆگرافیک؛ گروپەکانی دژبەری تاڵیبان لە ئەفغانستان

چوارشەممە 6 ته‌مموز 2022 - 12:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=14642

لەگەڵ ڕووخانی حکومەتی ئەفغانستان بە سەرۆکایەتی ئەشرەف غەنی و کۆنترۆڵکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن تاڵیبانەوە، نزیکەی ١٤ گروپ بوونی خۆیان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان لە دژی تاڵیبان ڕاگەیاندووە.

لەگەڵ ڕووخانی حکومەتی ئەفغانستان بە سەرۆکایەتی ئەشرەف غەنی و دەستی بەسەردا گرتنی ئەو وڵاتە لەلایەن تاڵیبانەوە، نزیکەی ١٤ گروپ بوونی خۆیان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان ڕاگەیاند. جێی ئاماژە پێکردنە هەندێک لەو گروپانە وەک داعش و بزوتنەوەی بەرگری بۆ دادپەروەری لە پێش ڕووخانی حکومەتەکەی ئەشرەف غەنی لە ئەفغانستان چالاکییان هەبووە.

لیست و وردەکاری گروپەکانی دژبەری تاڵیبان لە ئەفغانستان بەم شێوەیە:

١- بزووتنەوەی بەرگری بۆ دادپەروەری (لە ژێر فەرمانی عەبدولغەنی عەلیپوور):
لەساڵی ٢٠١٣ دەستی بە چالاکیی کردووە. چالاکی لە پارێزگاکانی مەیدان وەردەک، غور، دایکوندی، غەزنی، ئۆروزگان و بامیان. بەشێک لە هێزەکانی پێشووی پارتی یەکگرتوویی ئیسلامی و لە ژێر کاریگەری شەهید عەبدولعەلی مەزاری. نەتەوە: هەزارە.

٢- داعش (باڵی خۆراسانی گروپی تیرۆریستی داعش)
لە نیسانی ساڵی ٢٠١٥ دەستی بە چالاکیی کردووە. لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری ئەفغانستان چالاکییان هەیە. جیهادییەکانی سەلەفی و وەهابی.

٣- بەرەی بەرگری نیشتمانیی ئەفغانستان (هێزەکانی سەر بە ئەحمەد مەسعود)
لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ دەستی بە چالاکیی کردووە. لە پارێزگاکانی پەنجشیر، بەغلان، کاپیسا و پەروان چالاکییان هەیە. نەتەوە: تاجیک.

٤- بەرەی ئازادی ئەفغانستان (هێزەکانی سەر بە جەنەراڵ یاسین زیا، سەرۆک ئەرکانی سوپای حکومەتی پێشوو)
لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٢ دەستیان بە چالاکی کردووە و لە پارێزگاکانی تەخار، قۆندوز و بەدەخشان چالاکییان هەیە.

٥- بەرەی ئازادەگانی ئەفغانستان:
دەستپێکردنی چالاکیی: ٨ی شوباتی ٢٠٢٢. چالاکی لە پارێزگاکانی خوست، کاپیسا، کابوڵ، پەروان و پارێزگاکانی دیکەی ئەفغانستان. ئەم گروپە پەیڕەوی لە یەک فەرماندەدا ناکات و هاوپەیمانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعودن.

٦- پڵنگەکانی ئازادی تورکستان (هێزەکانی سەر بە یار موحەممەد دۆستەم، کوڕی جەنەراڵ عەبدولڕەشید دۆستەم سەرۆکی جۆڵانەوەی نیشتمانی ئەفغانستان)
لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ دەستیان بە چالاکی کردووە و لە پارێزگاکانی جوزجان و فاریاب چالاکییان هەیە. نەتەوە: ئۆزبەک.

٧- بزوتنەوەی ئیسلامی نیشتمانی ئازادی ئەفغانستان (هێزەکانی سەر بە خالید عەزیز، لە فەرماندەکانی سوپای حکومەتی پێشوو)
لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢ دەستیان بە چالاکی کردووە و لە پارێزگاکانی نەنگەرهار، کۆنەر و هێلمەند چالاکییان هەیە. نەتەوە: پشتون

٨- بەرەی ئازادی و دیموکراسی:
لە ٢٤ی ئاداری ٢٠٢٢ دەستیان بە چالاکی کردووە و لە ناوچەی شیعە نشین و پارێزگاکانی ناوەڕاستی ئەفغانستان چالاکییان هەیە.

٩- ئەنجومەنی باڵای خۆڕاگری (هێزەکانی سەر بە عەتا محەمەد نور لە سەرکردەکانی حیزبی کۆمەڵی ئیسلامی):
لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٢ دەستیان بە چالاکی کردووە و لە پارێزگاکانی باکور و ناوەندی ئەفغانستان چالاکییان هەیە. نەتەوە: تاجیک و هەزارە.

١٠- پارتی دیموکراتی گەلانی ئەفغانستان: دەستپێکردنی چالاکی: ١٠ی نیسانی ٢٠٢٢ لە پارێزگای کابوڵ. بیری کۆمۆنیزم

١١- بەرەی ئازادیخوازانی نورستانی ڕۆژئاوا:
دەستپێکردنی چالاکی ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ لە پارێزگای نورستان.

١٢- ڕاپەڕینی ئازادی:
دەستپێکردنی چالاکیی: ٥ی ئایاری ٢٠٢٢. چالاکی لە شاری سەنگ تەختی پارێزگای دایکوندی. لەژێر کاریگەری بیرکردنەوەی شەهید عەبدولعەلی مەزاری. نەتەوە: هەزارە.

١٣- پارچەی گورگ ( سەر بە ژەنەڕاڵ عەبدولڕەشید دۆستوم، سەرۆکی حیزبی بزوتنەوەی ئیسلامیی نیشتمانیی ئەفغانستان):
دەستپێکردنی چالاکیی: ٦ی ئایاری ٢٠٢٢. چالاکی لە شاری بەرکێ لە پارێزگای بەغلان.

١٤- بەرەی نیشتمانپەروەری:
دەستپێکردنی چالاکیی: ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢. چالاکی لە پارێزگاکانی غەزنی و کابوڵ و هەرات.

دوایین نوێکردنەوە لە ٥ی تەمووزی ٢٠٢٢

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *