گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٥ی تەمموزی ٢٠٢٢

سێشەممە 5 ته‌مموز 2022 - 22:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=14629

سوپای ڕووسیا بە لانی کەم ١١ مووشەکی کروزی ئاراستەی پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری میکۆلایڤ و شاری پۆکرۆڤسک لە پارێزگای دۆنێتسک و شاری شۆستکا لە باکووری پارێزگای سامی کرد. بەپێی ئامارەکانی سوپای ئۆکرانیا، حەوت مووشەک بەرەو شاری پۆکرۆڤسک ئاراستە کراون و سیستمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا توانیویانە شەش لەو مووشەکانە لەناوببەن.

ناردنی هێلیکۆپتەری Mi-8ی سلۆڤاکیا بۆ ئۆکرانیا
بەپێی ڕاگەیاندنی جارۆسلاڤ ناد، وەزیری بەرگری سلۆڤاکیا، ئەم وڵاتە ٥ هێلیکۆپتەری جۆری Mi-8 (دروستکراوی یەکێتی سۆڤیەت) لەگەڵ تەقەمەنی و کەرەستەی دیکە بۆ سوپای ئۆکرانیا ناردووە.
سلۆڤاکیا پێشتر چەکی جۆراوجۆری لەوان سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠ و فڕۆکەی شەڕکەری میگ ٢٩ داوەتە سوپای ئۆکرانیا. دوای گواستنەوەی چەکی سلۆڤاکیا بۆ ئۆکرانیا، کۆماری چیک بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاسمانی سلۆڤاکی لە ئەستۆ گرتووە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سلۆڤاکیا و کۆماری چیک هەردووکیان کڕیاری فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ی ئەمریکین و وەک دەوترێت کە ئەم فڕۆکە جەنگییانە لەبەرامبەر هاکارییەکان بۆ ئۆکرانیا تا ساڵی ٢٠٢٤ ڕادەستی ئەو دوو وڵاتە دەکرێن.

بە گوێرەی هەواڵە مەیدانییەکان، هێزەکانی سوپای ڕووسیا گوندی سپیرنیان لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک کۆنترۆڵ کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *