ئۆپەراسیۆنی موشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا له قووڵایی خاکی سعودیە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەنساروڵڵا هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە نەجران ـی سعودیە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەنساروڵڵا هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە نەجران ـی سعودیە.
هاوپەیمانی سعودیە بانگەشەی ئەوەی دەکات توانیویەتی سێ موشەک و هەشت فڕۆکە بێ فڕۆکەوان لە ئاسمانی نەجران تێکبشکێنێت بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بڵاوبکاتەوە.
یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەم بارەیەوە رایگەیاند:
«هێزە موشەکی و ئاسمانیەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشیان بە بەکارهێنانی ١٢ موشەک و درۆن ئەنجام دان کە تێدا دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ و فڕۆکەخانە و چەند ئامانجی هەستیاری دیکە لە شاری نەجرانیان بە ئامانج گرت.
ئۆپەراسیۆنەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەدر، سەعیر و قاصف2k ئەنجام درا، کە بە هاوکاری خوا ئامانجەکان بە ووردی پێکێنران.
ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی مافی سروشتی و یاسایی خۆمانە بۆ وەڵامدانەوەی هەڵکشانی دەستدرێژی و ئەو گەمارۆ بەردەوامانەی لەسەر وڵاتەکەمان هەیە.»
لێدوانەکان