نەوتهەڵگرێکی ئێرانی گەیشتە بەندەری بانیاسی سووریا

دووشەممە 4 ته‌مموز 2022 - 19:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=14577

کەشتیەکی دیکەی نەوتهەڵگری ئێران گەیشتە بەندەری بانیاسی باکووری سووریا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەو بەرهەمە نەوتییانە کە گەیشتووەتە بەندەری بانیاس لە ئەنجامی چالاکبوونی هێڵی متمانەی مالی لە نێوان دیمەشق و تارانە.

ئەمە سێیەم کەشتیی نەوتهەڵگرە کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا دەگاتە سووریا و گەیشتنی ئەم کەشتیە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانی حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیمەشق.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان ڕۆژی شەممە بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا گەیشتە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و لەلایەن وەزیری دەرەوەی سووریا لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێکرا.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێش دیدار و گفتوگۆی لەگەڵ فەیسەڵ میقداد هاوتا سووریەکەی، لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریاش کۆبووەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *