ئۆپەراسیۆنی سوپای پاکستان لەدژی بزۆتنەوەی تاڵیبان و داعش
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی سوپای پاکستان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە، ١٦ کەس لە گرووپە چەکدارەکانی داعش و بزۆتنەوەی تاڵیبان کوژران و دەستبەسەر کران.
لە میانی ئۆپەراسیۆنە ئەمنی-سەربازییەکانی سوپای پاکستان لە ٢ی تەمموزدا، سێ چەکداری بزۆتنەوەی تاڵیبانی پاکستان کوژران و ٩ کەسی دیکەش لە ناوچەی غولام خان لە وەزیرستانی باکوور و هەروەها گجرانوالا، لاهور، ڕاولپندی، مولتان و سەرگۆدە دەستگیرکران.
بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، لەم دواییانەدا بڵاوبوونەوەی جموجۆڵە پرۆپاگەندییەکانی داعش لە ناوچە خێڵەکییە ئۆتۆنۆمەکانی پاکستان زیادی کردووە. ئەوان لە دژی گروپە ناسیۆنالیستەکانی پشتون و تاڵیبان و قاعیدە و هتد پڕوپاگەندەیان کردووە و داوای دوورکەوتنەوەی خەڵک لەو گرووپانەیان کردووە. سوپای پاکستان هەروەها لە ئۆپەراسیۆنێکدا کوژرانی چوار چەکداری پەیوەندیدار بە داعشیان ڕاگەیاندووە.
لەم بارەیەوە گەورەکانی ناوچە خێڵەکییە ئۆتۆنۆمەکان و ڕەوتە ناسیۆنالیستەکانی پشتون، سوپای پاکستان تۆمەتبار دەکەن بە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی داعش لەو ناوچانەدا. بە وتەی ئەوان، دۆخی ئابووری پاکستان نالەبارە و سوپا لە ڕێگەی بەرنامەکانی دژە تیرۆرەوە هەوڵ دەدات سەرنجی جیهان ڕابکێشێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دانوستانەکانی نێوان حکومەتی پاکستان و تاڵیبانی پاکستان لەگەڵ رەتکردنەوەی داوای لێبوردنی گشتیی زیندانیانی تاڵیبان لەلایەن حکومەتی پاکستانەوە زیادی کرد و نور وەلی مەحسود سەرۆکی ئەم گروپە هەڕەشەی زیادبوونی هێرشەکانی لە حکومەتی پاکستان کردووە.
لێدوانەکان