سوپای سووریا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە تورکیای خستەخوارەوە

دووشەممە 4 ته‌مموز 2022 - 10:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=14567

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژی رابردوو یەکشەممە سوپای سووریا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیای لە باکووری حەلەب خستەخوارەوە.

سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایگەیاند: سوپای سووریا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە سوپای تورکیای خستەخوارەوە، کە بەنیازبوو یەکێک لە ناوچەکانی دەوروبەری تەل رەفعەت لە نزیک حەلەب بکاتە ئامانج.

شایانی باسە شەممەی رابردوو ٢ی تەممووز، سەنگەرەکانی سوپای سووریا لە باکووری حەلەب بە هێرشی تۆپخانەیی و موشەکی سوپای تورکیا کرانە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *