شاری لیسیچانسک لەلایەن ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ کرا!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ١٣٠ ڕۆژ لە شەڕی ئۆکرانیا، شاری گرنگ و پیشەسازی لیسیچانسک لەلایەن هێزەکانی ڕووسیا و هاوپەیمانەکانیەوە دەستی بەسەردا گیرا.
لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، دوای ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا چوونە ناو شاری لیسیچانسک، تەواوی هێزەکانی ئۆکرانیا لەم شارە و ناوچەکانی دەوروبەری بەرەو بێلۆگوریڤکا پاشەکشەیان کرد و شاری لیسیچانسک کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا. لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بۆ کێوماڵکردنی شارەکە بەردەوامە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، هێزەکانی ڕووسیا چوونەتە ناو گوندی بیلۆگۆریڤکا و ئەو گوندەش لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.
بەو پێشڕەوییانەی کە هێزەکانی ڕووسیا کردوویانە، کۆنترۆڵی پارێزگای لوهانسک دوای چوار مانگ لە شەڕ بە تەواوی کەوتە دەست ڕووسیا و هاوپەیمانەکانیەوە و حکومەتی ئۆکرانیا بۆ یەکەمجار کۆنترۆڵی پارێزگایەکی بە تەواوی لەدەستدا.
لە ئێستادا شەڕ و پێکدادان لە دەوروبەری ڤۆرخنۆکامیانسکی و سپیرن بەردەوامە.
هەروەها دوایین هەواڵەکان لە میحوەرەکەی باخموتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە سوپای ڕووسیا گوندی کالینۆی کۆنترۆڵ کردووە.
لێدوانەکان