گرنگترین هەواڵەکانی ١٢٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢ی تەمموزی ٢٠٢٢

شەممە 2 ته‌مموز 2022 - 23:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=14515

ڕووسیا لە دوورگەی مار کشایەوە!

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی مانگی دەستکردی کۆمپانیای مەکسار لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە دوورگەی مار، میدیاکانی ڕووسیا کشانەوەی سەربازی سوپای ئەم وڵاتەیان لەم دوورگەیە پشتڕاست کردەوە. هه‌روه‌ها گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆردومانی باڵه‌خانه‌ و كه‌ره‌سته‌ ناگوازراوه‌كان له‌م دوورگه‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی ڕووسیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

دوورگەی مار یان زمینی (Zmiinyi) دوورگەیەکی بچووکە بەڵام گرنگە لە باکووری دەریای ڕەش، ٣٥ کیلۆمەتر لە کەنارەکانی باشووری پارێزگای ئۆدێسا دوورە، کە لە ٢٨ی حوزەیرانی ئەمساڵدا لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیرا. لە ماوەی ئەم ١٥٠ ڕۆژەدا دوورگەی مار یەکێک بوو لە ئامانجەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ هێرشکردنە سەر ڕووسەکان و زیانی بۆ ڕووسیا بەدوای خۆیدا هێنا. قەبارەی زۆری زیانەکان و پشتگیرییە قورس و بەنرخەکان وایکرد فەرماندەکانی ڕووسیا بگەنە ئەو ئەنجامەی کە پاشەکشەکردن لە دوورگەی مار قازانجێکی زیاتری لە هێشتنەوەی هەیە. ئەم شێوازە پاشەکشەکردنەدا لە بەرەی باکووری ئۆکرانیاش ڕوویدا و سەرەڕای بارودۆخی سەربازی لەبار، سوپای ڕووسیا بۆ ئەوەی زیانی زیاتری پێ نەگات و بەرەکانی دیکە بەهێز بکات، لە باکووری ئۆکرانیا کشایەوە.

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢ی تەمموزی ٢٠٢٢.
تا ئێستا زیاتر لە ٣٥ هەزار و ٨٧٠ سەربازی ڕووسی کوژراون و بریندار بوون.
١٥٨٢ تانك، ٣٧٣٧ ئۆتۆمبیلی سەربازی، ٨٠٠ تۆپ، ٢٤٦ مووشەك هەڵگر، ١٠٥ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٢١٧ فڕۆكە، ١٨٦ هەلیكۆپتەر، ٢٦١٤ ئۆتۆمبێلی قورس و تانكەری سووتەمەنی، ١٥ بەلەمی خێرای سوك و كەشتی جەنگی، ٦٥٣ ئۆتۆمبێلی سوپای ڕووسیا لەناوچووە.

تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا بە سوود وەرگرتن لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە پردێکی پۆنتۆنیان لەسەر ڕووباری سیڤەرسکی دۆنێتس تێکشکاند کە لەلایەن سوپای ئۆکرانیا دروستکرابوو.
ئەم هێرشە بە ئامانجی تێکدانی پرۆسەی پشتیوانیکردن لە سەربازە ئۆکراینییەکانی ئامادەبوو لە هێڵی پێشەوەی میحوەرەکەی چاپیل لە پارێزگای خارکیڤ ئەنجامدراوە.

هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی هاویتزەری M777 کە لەلایەن ئەمریکاوە بەو وڵاتە دراوە، هێرشیان کردە سەر شوێنی کەرەستە سەربازییەکان و گردبوونەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە میحوەرەکەی ئارخانێلسکی لە پارێزگای خێرسۆن.

ئۆکراینییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بێلاڕووس ئامادە دەبن!

“ئەندری سادۆڤی”، سەرۆکی شارەوانی شاری لڤیڤ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هەڕەشەی هێرشی سەربازیی بێلاڕووس بۆ سەر پارێزگای لڤیڤ، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ساز کرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا لە هەر ناوچەیەکی پارێزگای لڤیڤ بارەگایەکی بەرگری دابمەزرێت. جگە لە مەشق و ڕاهێنانی سەربازی خۆبەخشەکان، ئەم بارەگایانەش ڕاسپێردراون بۆ پێکهێنانی شوێنێک بۆ هەڵگرتنی بەرهەمی گرنگ (دەرمان و خۆراک). بەپێی لێدوانەکەی سادۆڤی، فەرمانبەرانی ئۆرگانەکانی حکومەت دەبێت بۆ پێکهێنانی “لیوای یەدەگی خۆبەخش” ناویان لە بارەگای سەربازی تۆمار بکەن.
دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئۆكرانیا په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی ئۆكرانیا و بێلاڕووس ئاڵۆزتر بوو. پەیوەندییە نزیکەکانی نێوان سەرکردەکانی ڕووسیا و بێلاڕووس و هەروەها بەکارهێنانی ئاسمان و بنکەکانی ئەو وڵاتە لەلایەن ڕووسیاوە بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای ئۆکرانیا، لەم دواییانەدا لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە ڕەخنەی زۆری لێگیرا. ئەوان پێیان وایە بێلاڕووس خۆی بۆ هێرشکردنە سەر پارێزگاکانی باکووری ڕۆژئاوای ئۆکرانیا ئامادە دەکات.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢ی تەمموزی ٢٠٢٢
لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا، ٢٢٧ فڕۆکەی سەربازی، ١٣٤ هەلیکۆپتەر، ١٤٣٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٥٣ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٣٨٨٦ تانک و زرێپۆش، ٧٠٢ راجیمە، ٣٠٧٣ تۆپی مەیدانی و هاوەن، ٣٩٥٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەتی ئۆکرانیا تێکشکاون.

لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی سوپای ڕووسیا و هێزەکانی لوهانسک لەگەڵ پێشڕەوی لە پارێزگای لوهانسک و کۆنتڕۆڵکردنی چەندین ناوچە، چوونە ناو شاری گرنگی لیسیچانسک.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *