ڕووسیا لە دوورگەی مار کشایەوە!

شەممە 2 ته‌مموز 2022 - 22:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=14506

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی مانگی دەستکردی کۆمپانیای مەکسار لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە دوورگەی مار، میدیاکانی ڕووسیا کشانەوەی سەربازی سوپای ئەم وڵاتەیان لەم دوورگەیە پشتڕاست کردەوە. هه‌روه‌ها گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆردومانی باڵه‌خانه‌ و كه‌ره‌سته‌ ناگوازراوه‌كان له‌م دوورگه‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی ڕووسیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

دوورگەی مار یان زمینی (Zmiinyi) دوورگەیەکی بچووکە بەڵام گرنگە لە باکووری دەریای ڕەش، ٣٥ کیلۆمەتر لە کەنارەکانی باشووری پارێزگای ئۆدێسا دوورە، کە لە ٢٨ی حوزەیرانی ئەمساڵدا لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیرا. لە ماوەی ئەم ١٥٠ ڕۆژەدا دوورگەی مار یەکێک بوو لە ئامانجەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ هێرشکردنە سەر ڕووسەکان و زیانی بۆ ڕووسیا بەدوای خۆیدا هێنا. قەبارەی زۆری زیانەکان و پشتگیرییە قورس و بەنرخەکان وایکرد فەرماندەکانی ڕووسیا بگەنە ئەو ئەنجامەی کە پاشەکشەکردن لە دوورگەی مار قازانجێکی زیاتری لە هێشتنەوەی هەیە. ئەم شێوازە پاشەکشەکردنەدا لە بەرەی باکووری ئۆکرانیاش ڕوویدا و سەرەڕای بارودۆخی سەربازی لەبار، سوپای ڕووسیا بۆ ئەوەی زیانی زیاتری پێ نەگات و بەرەکانی دیکە بەهێز بکات، لە باکووری ئۆکرانیا کشایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *