هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر تارتوس + وێنە

شەممە 2 ته‌مموز 2022 - 15:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=14486

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەیەکی نزیک لە شارۆچكەی حەمیدیە لە باشووری تارتوسی سووریا، دوو هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەكەی سووریا، لە نزیكەی كاتژمێر ٠٦:٣٠ بەیانی ئەمڕۆ شەممە، رژێمی زایۆنیستی چەند مووشەكێكی لە دەریای ناوەڕاستەوە لە رۆژئاوای تەرابلوسی لوبنان ئاراستەی دەواجنێکی لە شارۆچكەی حەمیدیە لە باشووری تەرتوس لە سووریا کرد. ئەم هێرشە بووە هۆی برینداربوونی دوو هاوڵاتی مەدەنی لەوانە ژنێک و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە.

شایانی باسە، لە ١٠ی حوزەیران سوپای رژێمی زایۆنیستی بە چەند مووشەکێک لە جۆلانی داگیرکراوەوە هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق. دوای ئەم هێرشە و زیانگەیاندن بە ڕێڕەوی فڕۆکەخانەکە، سەرجەم گەشتەکانی ئەم فڕۆکەخانەیە بۆ ماوەیەک ڕاگیران.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *