هێرشەکانی سەر کۆرمۆر لە هەرێمەوە ئەنجام دراوە!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لیژنەی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق؛ لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە هێرش بۆ سەر کۆرمۆر ئەنجامدراوە.
لیژنەی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان و سوپای عێراق لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر سێ هێرشی مووشەكی ئەم دواییە بۆ سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە نزیک ناوچەی قادر كەرەمی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی تەواو كرد و ڕایانگەیاند كە ئەم هێرشانە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دراون.
سەرچاوەکانی رایانگەیاندووە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەریدەخات كە هێرشی مووشەكی بۆ سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە لە پشت کەرتی لیوای ١٦ی هێزەكانی پێشمەرگەوە ئەنجامدراوە.
دەقی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی لیژنەی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەم شێوەیە: بەپێی شیكاری ئەو چاڵانەی بەهۆی هێرشەكەكانەوە دروستبوون، دەركەوت هەموو ئەو موشەكانەی ئاڕاستەی (كۆرمۆر) كراون، لە یەك ئاڕاستەوە هاتوون واتە لە خۆرهەڵاتەوە بە ئاڕاستەی خۆڕئاوا، هێرشەكان لەناو قوڵایی هەرێمی كوردستانو لە پشت كەرتی لیوای ١٦ی پێشمەرگەوە روویداوە.
لێدوانەکان