ڕێککەوتنی نێوان ڕیاز و تەلئەبیب لەسەر هەردوو دوورگەی تیران و سەنافیر

هه‌ینی 1 ته‌مموز 2022 - 14:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=14455

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاربه‌ده‌ستانی زایۆنیستی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتیی هه‌ردوو دوورگه‌ی تیران و سه‌نافیر بۆ سعوودیه‌ ڕێککه‌وتن.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌ زایۆنییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ڕێککه‌وتنی نێوان ڕیاز و ته‌لئەبیب له‌سەر هه‌ردوو دوورگه‌ی تیران و سه‌نافیر نزیک بووه‌.
پێگەی هەواڵی ئیسرائیلی واڵاهـ بڵاویكردەوە، بەم نزیكانە ئیسرائیل و سعوودیە و میسر رێككەوتنێك واژۆ دەكەن كە رێگە بە گواستنەوەی خاوەندارێتی هەردوو دوورگەی تیران و سەنافیر بۆ سعوودیە دەدات.
پێگەکە لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاویکردووەتەوە، نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیران و یایر لاپید وەزیری دەرەوە و بێنی گانتز وەزیری ئاسایشی رژێمی زایۆنیستی لە وردەکارییەکانی رێککەوتنەکە ئاگادارکراونەتەوە و بەشێوەی گشتی ڕەزامەندیان لەسەر دەربڕیوە.
پێگەی واڵاهـ جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو ڕێکەوتنە پابەندبوونێکی تێدایە کە هیچ پەیوەندییەکی بە هەردوو دوورگەی تیران و سەنافیرەوە نییە. لە پێشەنگی ئەم پابەندبوونانەدا ریاز ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر رێگەدان بە بەکارهێنانی ئاسمانی سعوودیە بۆ ئەو هێڵە ئاسمانیانەی ئیسرائیل کە بەرەو باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا دەفڕن.

بەگوێرەی پێگەكە، دیپلۆماتكاران و یاسادانەرانی ئەمریكی و میسری و سعوودی لە ئێستادا سەرقاڵی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەن، هەرچەندە ژمارەیەک رێككەوتن و لێكتێگەیشتن و گەرەنتی كە رێگە بە هەر سێ لایەنەكە دەدات رێككەوتنەكە كۆتایی پێبهێنن، ئامادەن.

چاودێران جەخت لەوە دەکەنەوە، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی ستراتیژی دوورگەی تیران و سەنافیر، واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەسەر ئەو دوو دوورگەیە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سعوودیە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێگەی عیبری واڵاهـ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە سعوودیە و ئیسرائیل پەیوەندی دیپلۆماسییان نییە و ناتوانن ڕێککەوتنێکی دوو قۆڵی واژۆ بکەن، رایگەیاند: میسر و ئەمریکا لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی یاسایی و دیپلۆماسیدان بۆ گەیشتن بەم ڕێککەوتنە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *