پوتین: ماوەی هەشت ساڵە ناتۆ ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ڕووسیا دەکات
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەس (ناتۆ) لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا دەکات.
ڤلادیمێر پوتین جەختی لەوە کردەوە کە ناتۆ بۆتە ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ئەمریکا و داواکردن لە ئۆکرانیا بۆ بەردەوامبوونی لە شەڕ نیشانەی ئەوەیە کە ناتۆ ئامرازێکە بۆ گەیشتنی ڕۆژئاوا بە ئامانجەکانی.
پوتین لە لوتکەی وڵاتانی ناوچەی خەزەر لە عیشق ئابادی پایتەختی تورکمانستان وتی؛ لهگهڵ حكومهتی ئۆكرانیا گفتوگۆمان دهكرد و لهسهر ههندێك پرس ڕێككهوتین، بهڵام له دانوستانهكان كشانهوه. ئێمە لەو بڕوایەداین کە داواکەی ڕۆژئاوا لە ئۆکرانیا بۆ درێژەدان بە شەڕ دەریدەخات کە ئامانجی ڕۆژئاوا و ناتۆ، گەلی ئۆکرانیا نییە، بەڵکو ڕۆژئاوا و ناتۆ ئەم میللەتە وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکاردەهێنن. ئەوان بۆ چەسپاندنی ڕۆڵی خۆیان لە جیهاندا و بۆ جەختکردنەوە لەسەر هەژموون و ئامانجی ئیمپریالیستی خۆیان لە ئۆکرانیا کەڵک وەردەگرن.
پوتین وتیشی: ئامانج لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا ئازادکردنی دۆنباس و پاراستنی گەلەکەی و دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕووسیایە و ئۆپەراسیۆنەکە بەپێی پلانێکی پێشوەختەی دیاریکراو بەردەوامە. وەک دەبینین هێزەکانمان بەرەو پێشەوە دەڕۆن و ئۆپەراسیۆنەکە بەپێی پلان دەڕوات و نامانەوێت وادەیەکی دیاریکراو بۆ جێبەجێکردنی دیاری بکەین. هەروەها نامانەوێت پەرە بە ململانێکان بدەین، چونکە ئەگەری زیانی هەیە. بەو پێیە ئێمە هەوڵ دەدەین لە هەنگاوی یەکەمدا گیانی هێزەکانمان بپارێزین.
پوتین له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا له عیشق ئاباد بە ئاماژە بە ئەگەری ئەندامێتی سوید و فینلاند لە ناتۆ وتی، ئەم بابەتە نابێتە هۆی نیگەرانی ڕووسیا و ڕووسیا کێشەی لەگەڵ ئەندامێتی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆدا نییە، بەڵام ئهگهر هێزهكانی ناتۆ له فینلاند و سوید جێگیر ببن، ڕووسیا ناچار دهبێت كاردانهوهی ههبێت.
لێدوانەکان