لە کۆبوونەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی و ڤلادیمێر پوتین چی گوزەرا؟

پێنجشەممە 30 حوزه‌یران 2022 - 12:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=14403

سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی هاوتا ئێرانییه‌که‌ی له‌ په‌راوێزی لوتکه‌ی وڵاتانی ناوچەی خەزەر جه‌ختی کرد: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان مۆسکۆ و تاران زۆر قووڵ و ستراتیژییە، و هه‌ر دوو وڵات له‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌کان و پرسه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان و لە سووریا پێکەوە هاوکاری زۆر نزیکیان ھەیە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا، رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە پەراوێزی كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی ناوچەی خەزەر لە پایتەختی تورکمانستان، بەجیا لەگەڵ سەید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سەرۆک كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووەوە.

ڤلادیمیر پوتین وتی: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان مۆسکۆ و تاران زۆر قووڵ و ستراتیژییە، و هه‌ر دوو وڵات له‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌کان و پرسه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان و لە سووریا پێکەوە هاوکاری زۆر نزیکیان ھەیە.

سەرۆکی ڕووسیا وتیشی: تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا ئاڵوگۆڕی نێوان ڕووسیا و ئێران بەڕێژەی ٨١% زیادی کردووە و لە مانگەکانی یەکەمی ئەمساڵیشدا بەڕێژەی ٣١%ی دیکە گەشەی کردووە و ئەم ڕەوتە جێگەی دڵخۆشییە و لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدایە.

لەم دیدارەدا ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە بواری بازرگانی و هاوکارییەکان لە بواری وزە لە ئاستێکی باڵادایە بەڵام بە پێی توانا و دەفرایەتییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ، دەکرێت زیاتر پەرە بە پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا بدرێت.

رەئیسی هەروەها جەختی لە سەر پێویستی پاڵپشتی لە پرۆژەی ڕێڕەوی باکور – باشور کردەوە و وتی کە ئێران و ڕووسیا دەتوانن لە بواری وزەدا زیاتر پەرە بە هاوکارییەکان بدەن. و پەیوەندییە بانکی و داراییەکانی ئێران و ڕووسیا دەبێت لە چوارچێوەیەکدا بێت کە سەربەخۆ لە سیستەمە داراییەکانی ڕۆژئاوا بێت و هیچ وڵاتێک نەتوانێت گوشار و کاریگەریی لە سەر دابنێت.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە میانەی وتارەکەیدا لە شەشەمین لوتکەی وڵاتانی ناوچەی خەزەردا، جەختی لەوە کردەوە کە فیدراسیۆنی ڕووسیا پشتیوانی لە قووڵکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان “پێنج وڵاتی کەناری خەزەر” (ڕووسیا، ئازەربایجان، ئێران، کازاخستان و تورکمانستان) دەکاتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *