ئۆپەراسیۆنێک لە قودسی داگیرکراو؛ سەربازێکی زایۆنی بریندار بوو
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئۆپەراسیۆنی فەلەستینییەک لە بەشی کۆنی قودسی داگیرکراو، پۆلیسێکی ئیسرائیلی بریندار بوو.
ئێوارهی ڕۆژی رابردوو ٢٨ی حوزەیران، لاوێکی فهلهستینی له بهشی کۆنی قودس، به چهکێکی سارد پۆلیسێکی زایۆنیستی بریندار کرد و له شوێنی ڕووداوهکه ههڵات. دوای ئەم ڕووداوە ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پۆلیسی رژێمی زایۆنیستی لە بەشی کۆنی قودس جێگیر بوون و دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان بۆ ئەم گەنجە فەلەستینییە کرد.
دوای چەند کاتژمێرێک ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزەکانی ئەو رژێمەوە لە بەشی کۆنی قودسی داگیرکراو دەستگیرکرا.
ئەم ئۆپەراسیۆنە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆی رژێمی زایۆنیستی بەردەوام ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و دەستگیرکردنی فەلەستینییەکان بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک یان ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنیستەکان ئەنجام دەدەن. پێدەچێت دوای کردەوەی ئەم گەنجە فەلەستینیە، جموجۆڵ و ئۆپەراسیۆنی ناوەندە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆپەراسیۆنی فەڵەستینیەکان زیاتر بێت.
لێدوانەکان