ڕۆژنامەی ئەمریکی: کۆبوونەوەی نهێنی کۆخاڤی لەگەڵ فەرماندەیەکی سعوودی

سێشەممە 28 حوزه‌یران 2022 - 21:46
https://kurdish.iswnews.com/?p=14207

ڕۆژنامەی ئەمریكی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی كردەوە كە لە مانگی ئازاری ڕابردوودا كۆبوونەوەیەكی نهێنی لە شاری شەرم شێخی میسر بە بەشداری بەرپرسانی سوپای زایۆنیستی و هەروەها عەرەبستانی سعودی بەڕێوە چووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی رۆژنامەكە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسێک كراوە كە بە “مەترسی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێران” ناویان بردووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، دوو بەشداربووی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە ئەڤیڤ کۆخاڤی، سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای زایۆنیستی و فەیاز بن حەمەد ئەلڕەویلی، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی سعوودیە.

هەروەها نوێنەرانی قەتەر، ئوردن، میسر، ئیمارات و بەحرەین بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردووە و باسیان لەوەی کە بە “هەنگاوی سەرەتایی بەرەو هاوکاری” ناویان بردووە، گفتوگۆیان کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *