گرنگترین هەواڵەکانی ١٢٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

دووشەممە 27 حوزه‌یران 2022 - 23:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=14140

ساتی بەئامانج گرتنی پردێکی شەمەندەفەر لە شاری چێرکاسی ناوەڕاستی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا بە موشەکی کروز.
مەبەست لەم هێرشانە پێشگرتنە لە گواستنەوەی ئەو چەکانە کە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکاوە نێردراوە بۆ بەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، سوپای ڕووسیا بە شەش مووشەکی ئەلێکساندەر پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە خارکێڤ کردوەتەوە ئامانج.
تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی ژمارەی قوربانیانی سوپای ئۆکرانیا لەم هێرشەدا بڵاونەکراوەتەوە.

هێزەکانی لیوای ٣٦ی سوپای ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی مووشەکێکی دژە زرێپۆشی ستوگنا-پی نەفەر هەڵگرێکی (BTR)ی سوپای ڕووسیا لە پارێزگای میکۆلایڤ دەکاتە ئامانج.
مووشەکی دژە تانکی Stugna-P لەسەر بنەمای تیشکی لەیزەر دانراوە و تا مەودای ٥٠٠٠ مەتر رووبەڕووی ئامانجەکان دەبێتەوە. بێگومان ئەم مەودایە لە شەودا سنووردارە بۆ نزیکەی ٣ هەزار مەتر. لە میکانیزمی جێگیرکردنی تیشکی لەیزەردا، سیستەمەکە سەرەتا تیشکێکی تەسکی ڕادار یان لەیزەر ئاراستەی ئامانجەکە دەکات و دواتر مووشەکەکە هەڵدەدات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا چەند مووشەکێکی ئاراستەی پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە نزیک شاری ئۆدێسا لە باشووری ڕۆژئاوای ئۆکرانیا کرد. وەک دەوترێت کۆگای چەکی سوپای ئۆکرانیا لەم هێرشەدا کراوەتە ئامانج.
تا ئێستا سەرچاوە فەرمییەکان زانیارییان لەسەر زیانە گیانییەکان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا شەش کەسی مەدەنی برینداربوون کە یەکێکیان منداڵە.

سوپای ڕووسیا لە زنجیرەیەک هێرشی ئامانجداردا پردێکی لە نزیک پاڵاوگەی نەوتی لیسیچانسک وێران کرد کە ئامانج لێی زیادکردنی گوشارەکان و ڕێگریکردن لە پشتیوانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری لیسیچانسک بوو.

تۆپخانەکانی سوپای ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی درۆن هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازیی ڕووسیا لە نزیک ڤێسلا. تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانەکانی سوپای ڕووسیا لەم هێرشەدا بڵاونەکراوەتەوە.

هێزەکانی ڕووسیا پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە کارگەی جیلاتین لە باشووری شاری لیسیچانسک تۆپبارانیان کرد. تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا لەم هێرشەدا بڵاونەکراوەتەوە.
وێستگەی جیلاتین کە لە هێڵی پێشەوە و پێگەکانی سوپای ڕووسیا لە میحوەرەکەی پیدلیسنە دوور نییە، پێگەیەکی ستراتیژییە بۆ سوپای ئۆکرانیا. سوپای ئۆکرانیا هەوڵدەدات بە پاراستنی ئەم شوێنە لە پێشڕەوی سوپای ڕووسیا ڕێگری بکات.

هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا کارگەی جیلاتینیان لە باشووری شاری لیسیچانسک کۆنتڕۆڵ کرد. لە ئێستادا لە ناوچەی ڤاچۆڤیاریوکا و باکووری بیلۆرا پێکدادان لەنێوان سەربازانی ڕووسیا و سەربازانی ئۆکرانیا بەڕێوەدەچێت.

سوپای ئۆکرانیا مووشەکێکی توچکا-ی بەکارهێنا بۆ هێرشکردنە سەر کۆگایەکی تەقەمەنی هێزەکانی لوهانسک لە نزیک ناوچەی زیمۆهیریا لە ڕۆژئاوای لوهانسک.
دوای ئەم هێرشە تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و دوکەڵی زۆر لە ناوچەکە بەرزبووەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *