ئێران پاڵپشتی خۆیی بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکان لە تاران و ڕیاز ڕاگەیاند

دووشەممە 27 حوزه‌یران 2022 - 11:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=14121

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای دەربڕینی پاڵپشتی کردنەوەی باڵیۆزخانەکان لە تاران و ڕیاز، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئێران و میسری لە بەرژەوەندی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام ناو برد.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە چاوپێکەوتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تاران، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئاگربەستی یەمەن، جەختی لە سەر پێویستی بەردەوامی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە گەمارۆی مرۆڤی لەم وڵاتە کردەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە تاران چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە بە وتووێژی ناوخۆیی دەزانێت و بەدەر لە خێری ناوچەکە شتێکی دیکەی ناوێت و ئامادەیی ئەوەشی هەیە باڵیۆزخانەکانی ئێران و سعوودیە لە ڕیاز و تاران بکرێنەوە.

تا ئێستا پێنج گەڕی دانوستانەکانی ئێران و سعوودیە لە بەغدا بەڕێوەچووە. کازمی ڕۆژی شەممە سەردانی سعوودیەی کرد و یەک شەممەش گەیشتە تاران و لە گەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *