ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە دامەزراوەی لۆجستیکی شاری حەیفا + ڤیدیۆ

یەکشەممە 26 حوزه‌یران 2022 - 13:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=14071

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە هەواڵییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بڵاویان کردەوە کە دامەزراوەیەکی لۆجستیکی-پیشەسازی لە شاری حەیفا ئاگری گرتووە، بەجۆرێک کە ئاگرکوژێنەوەکان نەیانتوانی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست، دامەزراوەیەکی لۆجستیکی-پیشەسازی شاری حەیفا لە ناوچە داگیرکراوەکاندا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە ئاگری گرتووە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە چەند تەقینەوەیەک بیستراوە.

ئاگرەکە لە ژمارەیەک باڵەخانە کە کەرەستەی مەترسیداری تێدابووە لە نزیک باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شەقامی بار یەهودا لە حەیفا کەوتۆتە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *