دەستگیرکردنی دوو سەرکردەی دیاری داعش لە عێراق
هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کانی عێراق دوو سه‌رکرده‌ی دیاری داعشیان ده‌ستگیر کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی عێراق لە زاری بەرپرسێکی ئەمنییەوە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە بڵاویانکردەوە، ئەو دوو ئەندامە دیارەی داعش لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکراون.
ئەو سەرچاوە عێراقییە رایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان ئەو دوو سەرکردەیەی داعشیان لەکاتێکدا دەستگیرکردووە کە بەنیازی دزەکردن و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیان لە ناوچەی «الحضر» لە پارێزگای نەینەوا هەبووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە: له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌م دوو تیرۆریسته، چه‌ک و كه‌ره‌سته‌كانیشیان له لایه‌ن هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوە.
شایانی باسە هەفتەی رابردوو هەروەها سەرکردەیەکی دیکەی داعش کە بە “ئەبو مەنسور” و والی ئەنبار ناسراوە، لەگەڵ سێ ئەندامی دیکەی ئەو گروپە، لە رۆژئاوای عێراق لەلایەن هێزە هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئەم وڵاتەوە کوژران.
ئەبو مەنسوور یەکێک بوو لەو تیرۆریستانە کە پەیوەندی بە بەئامانجکردنی هاووڵاتییانی عێراقەوە لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی ئەلڕوتبە هەبوو، کە بەرپرسیارێتی دیکەشی لە گروپی تیرۆریستی داعشدا هەبووە و لە نێوان عێراق و سووریادا هاتوچۆی دەکرد.
لێدوانەکان