حەشدی شەعبی لە سەر هێرشەکەی کۆرمۆر پەیامێکی بڵاو کردەوە

یەکشەممە 26 حوزه‌یران 2022 - 09:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=14061

حەشدی شەعبی لە پەیامێکدا بە ئامانجگرتنی کێڵگەی گازیی کۆرمۆری لە پارێزگای سلێمانی بە کارێکی تێکدەرانە ناو بردووە.

لە پەیامەکەی حەشدی شەعبیدا هاتووە کە عێراق بە باوردۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و پێویستی بەوەش هەیە هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارانە مامەڵە لە گەڵ ئەم دۆخەدا بکەن.

حەشدی شەعبی لە پەیامەکەیدا بە ئاماژە بە هێرشەکانی سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆر ڕایگەیاندووە کە کارێکی تێکدەرانەیە و دەستی لایەنە دەرەکییەکانی بۆ دوژمنایەتی گەلی عێراق لە پشتەوەیە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەو هێرشانەش بە ئامانجی تێکدانی ئەو هەوڵانەیە کە بۆ دەرچوون لە قەیرانی سیاسی عێراق دەبینرێت.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *