ڕووداوەکانی فەلەستین؛ ١٢ی ٥ی ٢٠٢١ + وێنە و ڤیدیۆ

چوارشەممە 12 ئایار 2021 - 13:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=1405

کەتیبەکانی قەسام ئۆتۆمبێلێکی دیکەی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە باکوری غەزە بە موشەکی کۆرنێت کردە ئامانج و لە ئەنجامدا چەندین سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و بریندار بوون.

  • کەتیبەکانی قەسام ئۆتۆمبێلێکی دیکەی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە باکوری غەزە بە موشەکی کۆرنێت کردە ئامانج و لە ئەنجامدا چەندین سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و بریندار بوون.
    بریندار بۆ نەخۆشخانەی “برازیلای” گواستراونەتەوە.
  • ووتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە گفتگۆی لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە مۆباشێر ووتی: تا ئەو کاتەی فەلەستینییەکان ئەمنیەت و ئاسایشیان نەبێت، ئیسرائیلییەکانیش ئەمنیەتیان نابێت.
    ناوبراو جەختی کردەوە کە میسر پەیوەندی لەگەڵ بەرخۆدانی فەلەستین کردووە بۆ ڕاگرتنی پێکدادانەکان، بەڵام بەرخۆدانی فەلەستین پێش هەموو شتێک داوای ڕاگرتنی هێرشەکان و دەستدرێژی بۆ سەر قودسی کردووە.
  • بەپێی سەرچاوە عیبرییەکان، زیاتر لە ١٥٠ دانیشتووی عەسقەلان لە بنکەی تەندروستی دەروونی دا بەهۆی ئەو زیانە دەروونییانەی کە لە ترسی هێرشەکانی ڕۆکێتی بەرخۆدانی فەلەستین بۆیان دروست بووە، چارەسەریان بۆ دەکرێت.
  • سەرۆکی شارەوانیی عەسقەلان ڕایگەیاند کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٢٧٥ موشەک و ڕۆکێت لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ئەو شارە کراون.
  • رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی فەلەستینیەکان و هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل بە چەکی گەرمەوە لە کەمپی “قلندیا”ی باکوری قودس.
  • بەردەوامی بۆردومان کردووە کردنی کەرتی غەزە لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە.
  • گەنجانی فەلەستینی لە شاری “جنین” لە باکوری لێواری ڕۆژئاوا، بە چەک رووبەڕووی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل بوونەتەوە.
  • هاواری “یا لثارات قاسم السلیمانی”ی دانیشتوویەکی غەزە، لەکاتی هاوێشتنی ڕۆکێتەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئیسرائیل. گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی چەندین جار ئاماژەیان بە هاوکارییەکانی لۆجستیکی ئێران لە گروپە فەلەستینیەکان داوە.
  • شەهید بوونی چوار فەلەستینی دیکە لە ئەنجامی کردە ئامانجی ئۆتۆمبێلێک لە کەرتی غەزە لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە.
  • پەیامنێری کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل: سوپا خەریکی ناردنی تانکی زیاتر بەرەو سنووری غەزەیە.
  • سوپای رژێمی ئیسرائیل راگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی وورد، چەند کەسێکی نزیک لە موحەمەد ئەلزەیف فەرماندەی گشتی کەتیبەکانی شەهید عیززەدین ئەلقەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ـمان کوشتووە.
  • کەوتنە خوارەوەی چەند ڕۆکێت لە کارخانەیەکی شاری عەسقەلان.
  • ئاراستە کردنی ١٥ ڕۆکێت بەرەو دیمونا لەلایەن کەتیبەکانی ئەلقەسام.
  • بە هۆی بۆردومان کردنی ناوچە جیاجیاکانی فەلەستینی داگیرکراو، هەندێک لە کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکانی ئەمریکی و فەرەنسی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە.
  • کەتیبەکانی ئەلقەسام شەهید بوونی باسم عیسا فەرماندەی لیوای غەزە و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی دیکەی ئەو هێزانەی لە هێرشەکانی رژێمی ئیسرائیل راگەیاند.
  • ووتەبێژی سوپای رژێمی زایۆنیستی بە فەرمی کوژرانی سەربازێکی ئیسرائیلی لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی هێزە فەلەستینیەکان لە سنوورەکانی کەرتی غەزەی ڕاگەیاند.
  • کەتیبەکانی ئەلقەسام سەکۆیەکی گازی رژێمی ئیسرائیلیان لە کەنارە ئاوییەکانی غەزە کردە ئامانج.
  • فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی ـیان لە گەڕەکی ئەلشەعب لە ڕۆژهەڵاتی غەزە ـیان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە فەلەستینیەک شەهید بوو.
  • کۆبوونەوەی کابینەی ئەمنی رژێمی زایۆنیستی بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و پێکدادانەکانی غەزە.
    کەناڵی ۱۲ی ئیسرائیل لەمبارەیەوە راگەیاند: کابینەی ئەمنی و سیاسی ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیوە بە چڕکردنەوەی هێرشەکان لە دژی غەزە.
  • ڕۆژنامەی عیبری زمانی یەدیعوت ئەحرۆنۆت: دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل بە تەواوی لە خەمڵاندنی بڕیارەکانی حەماس شکستیان هێناوە، سوپاش هیچ زانیارییەکی نییە لەسەر بەرنامە و پلانەکانی حەماس و ئەمەش شکستێکی گەورەی کردەیی و هەواڵگرییە.
  • بە ئامانجگرتنی تاوەری ئەلشروق ـی شاری غەزە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل. ئەم بورجە بە تەواوی ڕووخاو.
  • نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیران و ئاڤیڤ کۆخاڤی سەرۆک ئەرکانی سوپای رژێمی ئیسرائیل سەردانی ناوەندی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپایان کرد بۆ ئاگاداری لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا دژ بە فەلەستین.
  • ڕۆژنامەی ئیسرائیل ئەلیوم راگەیاند: لە هێرشە مووشەکییەکانی فەلەستینیەکان بۆ سەر شاری سدیرۆت، ئیسرائیلیەک کوژرا.
  • گەڕێکی تازەی هێرشە ئاسمانییەکانی فەلەستینیەکان دژ بە ناوچە داگیرکراوەکان دەستی پێ کرد.
  • ئاگاداری دراوەتە دانیشتوە جولەکەکانی شاری عەسقەلان، کە بە خێراترین کات بچنە پەناگەکانەوە و تا ئاگاداریی زیاتر لەو نەچنە دەرەوە.
  • کەتیبەکانی ئەلقەسام ڤیدیۆی کردنە ئامانجی دووەم ئۆتۆمبێلی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە باکوری غەزە کە بە مووشەکی کۆرنێت لەلایەن ئەو هێزانەوە کراوەتە ئامانج، بڵاو کردەوە.
  • بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەزە، تا ئێستا ٦٥ فەلەستینی کە ١٦ منداڵ و ٥یان ئافرەتن، شەهید بوون. هەروەها ٣٦٥ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *