لاپید: پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و تورکیا پێشکەوتنی گەورەی هەبووە

هه‌ینی 24 حوزه‌یران 2022 - 12:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=13988

وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی لە میانی سەردانێکیدا بۆ تورکیا دانی بەوەدانا کە پەیوەندییەکانی تەلئەبیب لەگەڵ ئەنقەرە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە سەردانەکەی دوێنێ (پێنجشەممە) بۆ تورکیا، یایر لاپید، وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی باسی لە باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان تەلئەبیب و ئەنقەرە لە ماوەی ساڵی رابردوودا کرد.

لاپید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ چاوشئۆغڵو لە ئەنقەرە وتی: «ساڵی رابردوو پێشکەوتنی گەورەمان لە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و تورکیادا بینی».

وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی هەروەها وتی: «ئێمە دەستمان بە گفتوگۆ کردووە بۆ گەڕانەوەی باڵیۆزەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا؛ ئێمە هەروەها باسمان لە باشترکردنی هاوکارییە ئابووری و سیاسییەکان کردووە و هیوادارین بەم زووانە ئەم هەنگاوانە تەواو بکەین».

ناوبراو بە داننان بەوەی کە «تورکیا یەکەم شوێنە بۆ گەشتیارانی ئیسرائیلی» زیادی کرد: «هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا گەشتیارانی ئیسرائیل بتوانن بگەڕێنەوە تورکیا».

لاپید لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بە وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: «زۆر گرنگە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەو پرۆسەیە کۆتایی پێبهێنین کە لە سەردانەکەت بۆ ئیسرائیل دەستمان پێکردووە؛ و [لەو چوارچێوەیەدا] ڕێگە بە هێڵە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ فڕینی ڕاستەوخۆ بۆ هەردوو شاری ئەستەنبوڵ و کەنارەکانی تورکیا بدەین».

لەو دیدارەدا وەزیری دەرەوەی تەلئەبیب لەگەڵ دووبارەکردنەوەی بنگەشەکانیی لەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند کە تاران بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە تورکیا پلانی داڕشتووە. ناوبراو هەروەها وتی کە تورکیا دەتوانێت وەڵامی هەوڵەکانی ئێران بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دژ بە زایۆنیستەکان لە تورکیا بداتەوە.

لاپید سوپاسی هاوتا تورکەکەی کرد و وتی کە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ڕەهەندی تاکە کەسی هەیە و کارکردن لەگەڵ چاوشئۆغڵو پرۆسەی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تەلئەبیب و ئەنقەرەی خێراتر کردووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، لاپید دوای ئەوەی بووە کاڕبەرێکەری کابینەی تەلئەبیب، ئەنقەرەی وەک یەكەم شوێن لە سەردانەکانی دەرەوەی هەڵبژاردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *