دوایین هەواڵەکانی شەڕی مالی، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

هه‌ینی 24 حوزه‌یران 2022 - 11:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=13985

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامێكی باڵای داعش له‌ لایه‌ن سوپای فه‌ڕه‌نساوه‌، گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانی داعش و ئه‌لقاعیده‌ زیاتر له‌ ١٥٠ كه‌سی مه‌ده‌نییان له‌ باكور و ناوه‌ندی مالی كۆمه‌ڵكوژ كرد.

سوپای فەرەنسا هەفتەی رابردوو بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەستگیرکردنی “ئومیە وەلید ئەلبەکایی” ئەندامێکی دیاری داعش لە ناوچە سنوورییەکانی مالی ڕاگەیاند. بەپێی راگەیەندراوەکە، هێزەکانی فەرەنسا لە ١١ و ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە ناوچە سنوورییەکانی مالی و نەیجیریا ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و توانیانە ئەلبەکایی ئەنجامدەری چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لەدژی بنکەکانی فەرەنسا لە مالی دەستگیر بکەن.
دوابەدوای ئەو ئۆپەراسیۆنە، گروپی تیرۆریستی داعش وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرش بردنە سەر ناوچەی ئەهنیتا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مالی، ٢٢ کەسی مەدەنی (ئاوارەکانی شەڕی ناوخۆی مالی)یان کوشت.

گروپی کەتیبەی مکینە (سەر بە قاعیدە) هەروەها لە ١٨ی حوزەیران هێرشیان کردە سەر گوندەکانی گلاسکۆ، گانڤیل و دیگساگۆ لە ناوچەی بانکاس و ١٣٢ هاوڵاتی مەدەنیان کۆمەڵکوژ کرد و دوای تاڵانکردنی موڵک و ماڵ و ئاژەڵەکانیان، ئاگریان لە ماڵەکانیان بەردا. حکومەتی مالی بە ڕاگەیاندنی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی، ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییەی کرد، و هۆکاری هێرشەکەی پشتیوانی خەڵکی ئەو ناوچانە لە سوپای مالی و ڕاوێژکارە ڕووسیەکانیان ناوبرد.

شایانی باسە کە لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییە سیاسییەکانی نێوان حکومەتی فەرەنسا و مالی لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، هێزە سەربازییەکانی فەرەنسا سەرجەم بنکەکانیان لە مالی جگە لە بنکەی “گائو” چۆڵ و رادەستی هێزە سەربازییەکانی مالی کردووەتەوە. حکومەت و سوپای مالی چەندین ڕێککەوتنی سەربازییان لەگەڵ ڕووسیا واژۆ کردووە و بە هاوکاری ڕاوێژکارانی ڕووسیا بنکەکانیان کۆنترۆڵ کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *