فڕۆکەخانەی دیمەشق کرایەوە + وێنەکان

پێنجشەممە 23 حوزه‌یران 2022 - 22:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=13961

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکەخانەی دیمەشق دوای دوو هەفتە لە داخستنی به هۆی هێرشێکی رژێمی زایۆنیستی کرایەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی سووریا کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقی ڕاگەیاند. وه‌زاره‌ته‌كه‌ رایگه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌كه‌ دوای چاککردنەوەی زیانەکانی هێرشەکەی رژێمی زایۆنیستی کە بە رێڕەوی فڕین و کەرەستەکانی فڕۆکەخانەکە گەیشتبوو، هه‌موو توانایه‌كی خۆی ده‌خاته‌ گەڕ بۆ پێشكه‌شكردنی تەواوی خزمه‌تگوزارییەکان به‌ گەشتیاران و كۆمپانیاكان. هێڵی ئاسمانی سووریا هەروەها ڕایگەیاند کە سەرجەم گەشتەکانی کۆمپانیاکە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە (٢٣ی حوزەیران) بەردەست دەبێت.

دوایین وێنە ئاسمانییەکان کە لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە بڵاوکراونەتەوە، چاککردنەوەی تەواوی ئەو ڕێڕەوی کە لە هێرشی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سووریا زیانیان بەرکەوتبوو، نیشان دەدەن.

شایانی باسه‌ که‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق له‌ ١٠ی حوزەیران له‌ لایه‌ن ڕژێمی زایۆنیستیه‌وه‌ هێرش کرایه‌ سه‌ر و پاش ئه‌وه‌ ته‌واوی گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌کە ڕاگیران و گه‌شته‌کانیش بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانی دیکه‌ی سووریا وه‌ک حه‌له‌ب و لازقیه‌ گواسترانه‌وه‌.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *