دیداری سەید حەسەن نەسروڵڵا و ئیسماعیل هەنیە / گفتوگۆ بۆ پەرەپێدانی بەرەی خۆڕاگری و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەی داگیرکەران
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان و بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەکانی فەلەستین و لوبنان و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان و ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لە بەیروت کۆبوونەوە.
پهیوهندییه گشتییهكانی حزبوڵڵا، ئهمڕۆ (پێنجشهممه) له بهیاننامهیهكدا ئاماژهی بهوهداوه كه له كۆبوونهوهكهدا باس له پێشهاته سیاسی و مهیدانییهكانی فهلهستین و لوبنان و ناوچهكه كراوه.
بەپێی راگەیەندراوەكە، سەید حەسەن نەسروڵڵا لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە سەبارەت بە پەرەپێدانی بەرەی خۆڕاگری، هەڕەشە، گرفتەکان و دەرفەتەكان و لە هەمان كاتیشدا پێویستی هاوكاری هەموو چین و توێژەكانی بەرەی خۆڕاگری بۆ خزمەتكردنی ئامانجی سەرەكی پەیوەندیدار بە قودس، پیرۆزییەکانی ئیسلام و پرسی فەلەستین گفتوگۆیان کردووە.
ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین لەم دواییانەدا بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە لوبنان. بەپێی زانیاریەکان بڕیار وایە هانیە لەگەڵ میشێل عەون سەرۆک کۆمار و نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان و نەبیە بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کۆببێتەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵی فەڵەستینی ئاماژەیان بەوە داوە کە سەردانەکەی شاندی حەماس بۆ لوبنان هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و ڕژێمی زایۆنیستی لە دوای ئامادەبوونی کەشتییەکی زایۆنیستی لە ناوچە جێناکۆکەکە بۆ دەرهێنانی گاز.
شایانی باسە ڕۆژی رابردوو (چوارشەممە) هەنیە لەگەڵ شێخ عەبدوللەتیف دریان موفتی گەورەی لوبنان کۆبووەوە. لەم دیدارەدا بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس ستایشی ڕۆڵ و هەڵوێستەکانی موفتی دریان-ی کرد بەرامبەر بە قودس، پرس و گەلی فەلەستین لە ناوخۆ و دەرەوە.
سهرۆکی حهماس وێڕای پیرۆزبایی له ههڵبژاردنی سهرکهوتووانەی لوبنان جهختی له هاوسۆزی تهواو لهگهڵ لوبنان سهبارهت به مافهکانی ئهم وڵاته بۆ بهکارهێنانی سهرچاوه سروشتیهکان لهوان گاز، کردەوە.
لێدوانەکان