گرنگترین هەواڵەکانی ١١٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢۲ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بەگوێرەی میدیاکانی ڕووسیا و سەرچاوە ناوخۆییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا لە پارێزگای بێلگۆرۆدی سنووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە پێنج مووشەکی ئەلێکساندەری ئاراستەی پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە شاری خارکیڤ کرد. تا ئێستا وردەکاری زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاو نەکراوەتەوە.
هێزەکانی ئۆکرانیا گردبوونەوەیەکی سەربازانی ڕووسیا لە پارێزگای خارکیڤ تۆپبارانیان کرد. هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی زیانە گیانییەکانی ڕووسیا لە هێرشەکەدا لەبەردەستدا نییە.
تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ڕۆستۆڤ لە ڕۆژئاوای ڕووسیا
میدیاکانی ڕووسیا هەواڵی تەقینەوەیەکیان لە شارۆچکەی نۆڤاشتەختینسک لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ڕۆستۆڤ بڵاوکردەوە. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە ساتەوەختی هێرشەکەوە بڵاوکراونەتەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەوتۆتە ناو پاڵاوگەی سنووری نۆڤاشاختنسکەوە. میدیاکانی ڕووسیا جۆری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەیان بەیرەقدار ڕاگەیاندووە.
ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا بە درێژایی شەڕی لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیا، ٢١١ فڕۆکەی سەربازی، ١٣٢ هەلیکۆپتەر، ١٣٠٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٤٩ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٣٧٣٣ تانک و زرێپۆش، ٥٩٤ راجیمە، ٢٠٨١ تۆپی مەیدانی و هاوەن و ٣٨٠١ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەت تێکشکاون.
ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
سوپای ڕووسیا حەوت مووشەکی ئاراستەی پێگەکانی ئۆکرانیا لە کارگەی کەشتیوانی میکۆلایڤ لە باشووری ئۆکرانیا کرد.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان بەشێک لەو مووشەکانە لە لایەن سیستمی بەرگری سەربازی ئۆکرانیا خراونەتە خوارەوە و لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون کەوتوونەتە خوارەوە.
لێدوانەکان