پەیامی ڕێبەری ئەنساروڵڵا بۆ گەل و بەرخۆدانی فەلەستین

چوارشەممە 12 ئایار 2021 - 04:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=1390

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی سەرکردەی ئەنساروڵڵا و شۆڕشی یەمەن لە پەیامێکدا بۆ گەل و گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی، ئامادەیی ئەنساروڵڵا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی راگەیاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی سەرکردەی ئەنساروڵڵا و شۆڕشی یەمەن لە پەیامێکدا بۆ گەل و گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی، ئامادەیی ئەنساروڵڵا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی راگەیاند.

سەید ئەلحوسی لەم پەیامەدا ئاماژە بە گەل و هێزە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی ووتی:

«ئێمە بە ووردی چاودێری ڕووداوەکانی فەلەستین دەکەین کە بە هۆی توندوتیژی رژێمی ئیسرائیل و بە ئامانجگرتنی مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکی شێخ جەراح دروست بوون.
ئێمە دەستخۆشی لە ئازایەتی گەلی فەلەستین و بەرخۆدانی ئەوان دەکەین لە وەڵامدانەوەیان بە هێرشەکانی ئیسرائیلدا و جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە هەماهەنگی لەگەڵ براکان لە بزووتنەوەکانی بەرگری لە فەلەستین و میحوەرەکانی بەرخۆدان دەکەینەوە.

ئێمە جەخت لەسەر پاڵپشتی گەلەکەمان لە گەلی فەلەستین و بەرخۆدانی ئەوان دەکەینەوە و داوا لە خەڵکی خۆشەویستمان دەکەم بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی فەلەستین و ڕادەستکردنی بە نوێنەرانی بزووتنەوەکانی بەرخۆدان لە سەنعا.
ئێمە ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر ئەگەر و پێشهاتێک ئەگەر پێویست بکات.»

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *