نۆجەبا: خیانەتکارانی ناو دەزگای هەواڵگری عێراق لە تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیسدا دەستیان هەبووە

چوارشەممە 22 حوزه‌یران 2022 - 17:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=13898

وتەبێژی بزووتنەوەی نۆجەبا لە عێراق وێڕای ڕەتکردنەوەی کاریگەری ئەمریکا لە کەسانی نزیک لە شەهید سولێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، رایگەیاند، خۆفرۆشانی ناو دەزگای هەواڵگری عێراق دەستیان لە تیرۆرکردنەکەدا هەبووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نەسر ئەلشەمری، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی «نۆجەبا» لە عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئیتیجاهـ، تۆمەتەکانی کاریگەریی ئەمریکا لەسەر کەسانی نزیک لە شەهید قاسم سولێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس بە “درۆیەکی ئاشکرا” ناوبرد و لە هەمان کاتدا داوای لێپێچینەوەی ئەو خیانەتکارانەی کرد کە لە دەزگای هەواڵگری عێراق لە تیرۆر کردنی ئەم دوو فەرماندەیەدا هاوکاری ئەمریکییەکان بوون.

بەپێی چاوپێکەوتنێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی بزووتنەوەی نۆجەبا بڵاوکراوەتەوە، وتەبێژی بزووتنەوەکە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “ئەلعەرەبیە”ی سعوودی نیشانداوە و وتی: پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سەردار سولێمانی بە سەردانێکی فەرمی و راگەیێندرا گەیشتووەتە عێراق؛ بۆیە هەر بانگەشەیەکی سەبارەت بە کاریگەری ئەمریکا لە کەسانی نزیکی ئەو دوو فەرماندە شەهیدە بە ئامانجی ئەنجامدانی تیرۆرەکە، هەروەها هاککردنی مۆبایلەکانیان، درۆیەکی ئاشکرایە. ڕوونە، حكومەتی عێراق و فڕۆكەخانەی بەغدا و نوسینگەی سەرۆک وەزیران لە سەردانەكەی حاج قاسمدا ئاگادار بوون و ئەو زانیاریانەش لەو ڕێگەیەوە دزەی کردووە.

ئەلشەمری بە ئاماژە بە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، وتی ئەم وردەکارییانە تەنیا بەشێکن لە ڕاپۆرتێکی ورد کە پێشتر لەلایەن هەندێک لە میدیاکانی ئەمریکاوە بڵاوکراونەتەوە؛ بەپێی راپۆرتەكە، یەکەیەکی هێزەكانی ئەمریكا لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا بەڕێکەوتووە و بە هاوكاری هەندێک کەس لە ناو دەزگای هەواڵگری عێراق و ژمارەیەک کەس لە ئاسایشی كورد ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، تەنانەت دوای بەئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلەکەی شەهیدان ئەبومەهدی ئەلموهەندیس و قاسم سولێمانی بە یەکەم موشەک، هێشتا ئۆتۆمبێلەکە لە جوڵەدا بوو. گروپێکی قەناس بەدەست ئۆتۆمبێلەکەیان کردە ئامانج و دوای ڕاگرتنی بە مووشەکی دووەم هێرشیان کردە سەر.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا وتەبێژی بزووتنەوەی نۆجەبا هەواڵی دزینی هەندێک بەڵگەنامە و کەرەستەی سەردار سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەلایەن ئەنجامدەرانی تیرۆرەکە و بەکرێگیراوەکانیانەوە بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە: پێشێلکردنی سەروەری گەیشتووەتە ئەو ڕادەیە کە ناو فڕۆکەخانە کە نیشانەی سەروەری عێراقە، وەڵاتێکی بیانی وێڕای تیرۆرکردنی بەرپرسێکی عێراقی، میوانی فەرمی حکومەتەکەمان شەهید دەکات.

ئەلشەمری لە کۆتاییدا وتی: تاوانی فڕۆکەخانەی بەغدا بە ئاشکرا و بە هاوکاری دەزگایەکی ئەمنیەتی عێراق ئەنجام دراوە؛ بەڵام نامەوێت دەزگای هەواڵگری عێراق بەتەواوی لەم کارە بەرپرسیار بكەم. گومان لەوەدا نییە کەسانێک لەم دەزگایە هەن کە بەهۆی بەشداریکردنیان لەم تاوانەدا خیانەتێکی گەورەیان ئەنجامداوە و پێویستە بەپێی یاسای عێراق دادگایی بکرێن.

بە وتەی مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیەی سعوودی سەبارەت بە تیرۆری ژەنەڕاڵ قاسم سولێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی رێکخراوی حەشدی شەعبی عێراقی، ژمارەیەک کەس لە دەزگای هەواڵگری عێراق لەم ئۆپەراسیۆنەدا ڕۆڵیان هەبووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *