ساڵڕۆژی تێکشکاندنی فڕۆکە ٢٠٠ ملیۆن دۆلارییەکەی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە + ڤیدیۆ و زانیاری
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سیستەمی بەرگری ئاسمانیی “٣ی خۆرداد” کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە پەرەی پێدراوە، توانی بەرپەرچی دەستدرێژی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی “گلۆباڵ هاوک”ی ئەمریکا بداتەوە.
چەندین زانیاری دەربارەی گلۆباڵ هاوک، فڕۆکه ٢٠٠ ملیۆن دۆلارییه‌که‌ی ئه‌مریکا که له لایه‌ن سوپای ئێرانه‌وه تێکشکا
هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی سیخوڕی ئه‌مریکیی به ناوی گلۆباڵ هاوک له ناوچه‌یه‌کی به‌رامبه‌ر به چیای موباره‌ک له پارێزگای هورمۆزگانی باشوری ئه‌م وڵاته تێکشکاند.
فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی گلۆباڵ هاوک به‌رهه‌می کۆمپانیای نۆرسڕوپ گرۆمه‌نه به ناوی RQ-4 که بۆ کاری سیخوڕی له لایه‌ن هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی ئه‌مریکاوه به کار ده‌هێندرێت.
فڕۆکه‌که ده‌توانێت ٢٢ هه‌زار کیلۆمه‌تر ببڕێت و له هه‌ر که‌ش و هه‌وایه‌کدا ده‌توانێت ئه‌و ئه‌رک و ڕاسپارده‌یه‌ی بۆی داڕێژراوه، جێبه‌جێی بکات.
به پێی زانیارییه بڵاوکراوه‌کانی کۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ر، گلۆباڵ هاوک ته‌نانه‌ت ٣٢ کاتژمێر به بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به سووته‌مه‌نی بێت به به‌رزایی ١٨ کیلۆمه‌تر له سه‌ر ئاستی زه‌وی ده‌توانێت بفڕێت.
فڕۆکه‌که ئیشی سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌یه که به‌و کامێرا و جیهازه پێشکه‌وتووانه‌ی له ئامانجه دیاریکراوه‌کانیدا وێنه و نه‌خشه هه‌ڵبگرێت.
له توانای ئه‌م فڕۆکه‌یه‌دایه که ته‌نیا له یه‌ک ڕۆژدا نه‌خشه‌ی ڕووبه‌رێکی ١٠٠ هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یی هه‌ڵبگرێت و زانیارییه‌کانی به‌و که‌ره‌سته تایبه‌تانه‌وه که له سه‌ری جێگیر کراوه به خێراییه‌کی که‌م وێنه بگوازێته‌وه.
گلۆباڵ هاوک به یه‌کێک له گرانترین چه‌که‌کانی سوپای ئه‌مریکا هه‌ژمار ده‌کرێت، نرخی هه‌ر فڕۆکه‌یه‌ک به سه‌رجه‌م تێچووه‌کانیه‌وه ده‌گاته ٢٢٠ ملیۆن دۆلار و ده‌توانین بڵێین که گرانترین فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مریکایه.
ورده‌کاری تێکشکانی فڕۆکه ئه‌مریکییه‌که
له ڕاگه‌ێندراوێکی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاماژه به ورده‌کاری زیاتری تێکشکانی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه ئه‌مریکییه‌کە دراوه که لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ له ناوچه‌یه‌کی باشوری ئێران خرایه خواره‌وه.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاندووه که فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی سیخوڕی جۆری گلۆباڵ هاوک له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ٢٠ حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ له یه‌کێک له بنکه سه‌ربازییه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له باشوری که‌نداوی فارس ده‌ستی به فڕین کردووه و به پێچه‌وانه‌ی یاسای فڕۆکه‌وانی سه‌رجه‌م هێماکانی تایبه‌ت به ناساندنی خۆیی له کار خستبوو و له‌وپه‌ڕی شاردنه‌وه‌ی خۆیدا، له گه‌رووی هورمۆزه‌وه به‌ره‌و چابه‌هار درێژه‌ی به فڕینی ده‌دا.
له ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی سوپای پاسدارانی ئێران‌دا هاتووه که: ئه‌م فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه له کاتی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ڕۆژئاوای ناوچه‌که له گه‌رووی هورمۆز به به‌زاندنی سنوره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رقاڵی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و کاری سیخوڕی بووه.
له کاتژمێر ٤ و ٥ خوله‌کی ئەو رۆژە و له کاتێکدا که هاتبووه سنوره‌کانی ئێران، له لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری مووشه‌کی سوپاوه کرایه ئامانج و تێکشکا.
لێدوانەکان