سەرکردەی پێشووی داعش ئەندامی دەزگای هەواڵگری تورکیا بووە
پلەدارێکی سەربازیی خانەنشین و شرۆڤەکاری عێراق ڕایگەیاندووە کە سەرکردەی پێشووی داعش و براکەی لە ئەندامانی دەزگای هەواڵگری تورکیا بوون.
عەدنان کەنانی سەبارەت بە پاڵپشتییەکانی تورکیا لە تیرۆریزم و چەندین لایەنی سیاسی لە عێراق و پەیوەندی ئەنکەرە لە گەڵ عەبدوڵڵا قەرداش سەرکردەی داعش و براکەی، وتی: لێدوان و شرۆڤە سەبارەت بە پرۆژەی تورکیا بۆ داگیرکاری و کۆنتڕۆڵکردنی خاکی عێراق، هیچ ڕێگری لەوە ناکات کە تورکیا سەرقاڵی جێبەجێکردنیە لە ناوچەکانی باکوری عێراق.
ناوبراو وتی: تورکیا پێش ساڵی ٢٠١٤ پەناگەیەکی پارێزراو بۆ ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش بووە و ئەو کەسانەی لە سەرتاسەری جیهان بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەفریقا شوێن کردبووە.
کەنانی وتی: عەبدوڵڵا قەرداش ئەندامی دەزگای هەواڵگری تورکیایە کە بووە یەکێک لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق و براکەشی ئەفسەری پەیوەندیدار لە نێوان دەزگای هەواڵگری تورکیا و داعش لە خاکی سوریا و عێراقە.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە وتی: چەندین لایەنی سیاسی عێراقیش لە لایەن ئەنکەرەوە پاڵپشتی دەکرێن کە ئەمڕۆ پلە و پۆستی باڵایان لە عێراق وەرگرتووە و هێزی بڕیاردانیان هەیە، بەدەر لەمەش هەندێک بەرپرسی ئەمنی و سەربازی بەربەست و کێشە دەخەنە بەردەم ئەو پرۆژانەی کە بە مەبەستی ڕێگری لە دەسدرێژییەکانی تورکیا لە خاکی عێراق جێبەجێ دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی باڵای تورکیا لەم دواییانەدا بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئەبولحەسەن قوڕەشی سەرکردەی نوێی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەم دواییەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکراوە، هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە دەستگیرکردنی قوڕەشی ئاگادارکراوەتەوە.
ئەو بهرپرسانە له بهیاننامهیهكی فهرمیدا رایانگهیاند، پۆلیسی بهرهنگاربوونهوهی تیرۆر و كارمهندهكانی ههواڵگری، كهسێكیان دهستگیركردووه كه پێیان وایە له دوای كوژرانی سهركردهی پێشووی گروپه تیرۆریستییهكهی داعش له میانەی ئۆپهراسیۆنێكی ئهمریكا له سووریا لە مانگی شوباتدا، سهركردایهتی ئهو گروپه بووبێت. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٢ گروپی تیرۆریستی داعش لە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی ئەبو ئیبراهیم قوڕەشی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەمریکا لە سووریا، ئەبو حەسەن قوڕەشی وەک جێگرەوەی ناساند.
لێدوانەکان