وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی سەردانی تورکیا دەکات
وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی کە پێشتر ڕاگەیەنرابوو ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی بۆ تورکیا هەیە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو سەردانی تورکیا بکات.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە كاتێكدا هەندێک لە سەرچاوەكان هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی یایر لاپید وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنیستییان بۆ توركیا راگەیاندبوو، سەرچاوە ئیسرائیلییەكان دووپاتیان كردەوە كە سەردانەكەی ناوبراو بۆ توركیا رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە (٢٣ی حوزەیران) بەڕێوەدەچێت.
ئامیخای شتاین، رۆژنامەنووسی ئیسرائیلی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی رۆژی ٢٣ی حوزەیران سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە یایر لاپید وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی لە ١٣ی ئەم مانگە رایگەیاند، ئیسرائیلییەکان کە ئێستا لە تورکیان لەلایەن ئاژانسەکانی ئێرانەوە “مەترسییەکی گەورەیان لەسەرە”. لاپید هەروەها ڕایگەیاندبوو، “ئێران چەندین جار هەوڵیداوە هێرشی تیرۆرستی بکاتە سەر ئیسرائیلییەکان کە بۆ گەشت لە ئیستەنبووڵن”. “ئەگەر ئێستا لە ئیستەنبووڵیت، بە زووترین کات بگەڕێوە ئیسرائیل. ئەگەر پلانت هەیە گەشت بکەیت بۆ ئیستەنبووڵ، پەشیمان ببەرەوە. هیچ گەشتێک هێندەی ژیانت گرنگ نییە”.
لەم بارەیەوە، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی یەکشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد. ئەم بەرپرسە باڵایەی رژێمی داگیرکەر لە قسەکانیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان بانگەشەی کرد کە هێشتا هەڕەشەی ئێران بۆ سەر هاووڵاتییانی ئیسرائیلی لە تورکیا کۆتایی نەهاتووە.
لێدوانەکان