گرنگترین هەواڵەکانی ١١٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

دووشەممە 20 حوزه‌یران 2022 - 00:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=13789

تۆپخانەکانی لیوای ٤٠ی سوپای ئۆکرانیا بارهەڵگرێکی لۆجستی سوپای ڕووسیایان لە ناوچەی سوخا کامیانکا تێکشکاند.

ڤیدیۆیی بە ئامانج گرتنی پێگەکانی ئۆکرانیا بە مووشەکێکی کروزی سوپای ڕووسیا لە شاری خارکیڤ. ئەم هێرشە لە ڕۆژانی ڕابردوو ئەنجام دراوە.

واژۆکردنی ڕێککەوتنی دوولایەنە لەنێوان ئێران و دۆنێتسک!

کۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆنێتسک لە کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتیی سانت پترسبۆرگ ڕێککەوتنێکی دوولایەنەیان واژۆ کرد.

دێنیس پوشیلین، سەرۆکی دۆنێتسک ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆنێتسک لە کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتیی سانت پترسبۆرگ ڕێککەوتنێکی دوو دوولایەنەیان واژۆ کردووە، کە بەپێی ئەو ڕێکەوتنە ئێران بەرهەمی بیناسازی، سەوزە و میوە بۆ دۆنێتسک دابین دەکات. لەبەرامبەر دا هه‌روه‌ها دۆنێتسك به‌رهه‌مه‌كانی كانزای ڕۆڵ، ئاسن، به‌رهه‌می پۆڵا، به‌رهه‌می كۆمپانیاكانی ئه‌ندازیاری و كه‌ره‌سته‌ی دروستكردنی تونێل بۆ ئێران هه‌نارده‌ ده‌كات.

ناوبراو له درێژەدا ڕایگەیاند که له کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتیی سانت پترسبۆرگ، ژووری بازرگانی و پیشەسازی دۆنێتسک و ژووری بازرگانیی ئێران ڕێککەوتننامەیان واژۆ کرد که یارمەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ئێمه و کۆماری ئیسلامی ئێران دەدات. ئەمڕۆ دۆنێتسک هاوبەشێکی نوێی هەیە. سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، پەیوەندییە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکانمان بەرەو فراوانبوون دەچێت.

شەڕ و پێکدادانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە بەرەی رۆژئاوای شاری ئیزیۆم بەبێ هیچ گۆڕانکارییەکی وەک خۆی بەردەوامە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای ئۆکرانیا چەند هێرشێکی لە ناوچەکانی نۆرتسیوکا، چیپل، پرۆتۆپاپیوکا و پێتریۆسکی ئەنجام داوە. بەڵام رووبەڕووی بەرگری هێزەکانی ڕووسیا بوونەتەوە و سەرەڕای پرۆپاگاندای میدیاکانی ئۆکرانیا، هیچ گۆڕانکارییەک لەم میحوەرەدا ڕووی نەداوە.
سوپای ڕووسیا بە توندی تۆپبارانی ناوچەی چیپل-ی کردووە و ئەگەری ئەوە هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕووسیا هێرشێکی لەم ناوچەیە ئەنجام بدات.

سرهی هایدا، پارێزگاری پارێزگای لوهانسکی ئۆکرانیا رایگەیاند کە ڕووسەکان دانەوێڵەیان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دروێنە کردووە. بەپێی زانیارییەکانی هایدا، هێزەکانی ڕووسیا تەنیا ١٥ هەزار تۆن گوڵەبەڕۆژە و ١٠ هەزار تۆن دانەوێڵەیان لە پارێزگای لوهانسک دروێنە کردووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لەگەڵ زاڵبوونی ڕووسیا بەسەر ناوچەکانی باشووری ئۆکرانیا و دەریای ڕەش، هەناردەی دانەوێڵەی ئەو وڵاتە بۆ جیهان ڕووبەڕووی کێشەی گەورە بووەتەوە. سەرەڕای ئەم دۆخە، تورکیا لەم دواییانەدا لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا و ئۆکرانیا گەیشتووەتە ڕێککەوتن سەبارەت بە کڕینی دانەوێڵەی ئۆکراینی و گواستنەوەی لە ڕێگەی ڕێڕەوێکی سەلامەت لە دەریای ڕەشدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *