کازمی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت
نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق ئەگەر بەشداری لە کۆبوونەوەی شاری ڕیاز بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستیدا بکات، بە تۆمەتی خیانەت لە پەرلەمان لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
محەممەد ئەلشمری، نوێنەری هاوپەیمانی “دەوڵەتی یاسا” لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ (شەممە ١٨ی حوزەیران)، سەبارەت بە هەر ئامادەبوون و بەشدارییەکی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەو کۆبوونەوەی کە بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕیاز بە ئامادەبوونی جۆ بایدن بەڕێوەدەچێت، هۆشدارییدا.
ئاماژهی بهوهشكرد: لە ئێستادا سەرۆكی حكومەتی کاربەڕێکەر بەپێی دەستوور هیچ دەسەڵاتێكی بۆ ئەنجامدانی رێككەوتن لەگەڵ وڵاتان نییە و تەنها دەسەڵاتی سەرپەرشتیكردنی كاروباری كارگێڕی هەیە، تا ئەو کاتەی حکومەتی نوێ لە لایەن پەرلەمانەوە متمانە وەردەگرێت.
ناوبراو ڕوونی كردەوە كە کۆبوونەوەی ڕیاز كە بڕیارە لە سعوودیە بەڕێوە بچێت، پەیوەندی بە گفتوگۆکردن لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی هەیە و بانگهێشتكردنی سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی کاربەڕێکەر بۆ بەشداریكردن لەو کۆبوونەوەیە پێچەوانەی یاسایە.
ئەلشمری جەختیشی كردەوە كە ئەگەر كازمی وەڵامی ئەرێنی بۆ ئەو بانگهێشتنامەیە بداتەوە و بەشداری کۆبوونەوەکە بكات، ئەوا لە پەرلەماندا بە تۆمەتی خیانەت بەپێی یاسای تاوانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی كە لەم دواییانەدا پەسەند كراوە، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
پێشتر ئاژانسى فەرمی حكومەتی سعوودیه رایگەیاندبوو كه بڕیاره بایدن له ١٥ و ١٦ی تەمموزدا سەردانی ڕیاز بكات و لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی کەنداوی فارس بە ئامادەبوونی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی میسر، ئوردن و عێراق کۆببێتەوە.
لێدوانەکان