تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە مزگەوتی ئەلڕەئیسی شاری ئیمام ساحیب
تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە مزگەوتێکی شاری ئیمام ساحیب لە باکووری پارێزگای قۆندوزی ئەفغانستان، ٤٢ کەسی سڤیلی کردە قوربانی.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام
لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە ١٧ی حوزەیران لە مزگەوتی ئەلڕەئیس لە گوندی “ئەلف بیردی” سەر بە شاری ئیمام ساحیب، ١٢ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست دا و ٣٠ کەسیش بریندار بوون. قاری عوبەیدوڵڵا عابدی، وتەبێژی فەرماندەیی ئاسایشی قۆندوز بە پشتڕاستکردنەوەی تەقینەوە تیرۆریستییەکە رایگەیاند، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە. بەڵام میدیا ناوخۆییەکان داعشیان بە هۆکاری ئەم جۆرە هێرشە تیرۆریستییانە لە ئەفغانستان زانیوە. قۆندوز یەکێکە لەو شوێنانەی کە لە دوای هاتنە سەرکاری تاڵیبان لە ئەفغانستان بە بەردەوامی لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە هێرش دەکرێتە سەر.
لێدوانەکان