هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە + ڤیدیۆ

شەممە 18 حوزه‌یران 2022 - 10:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=13713

سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە وەڵامی تەقاندنی دوو ڕۆکێت لە کەرتی غەززەوە بە ئاراستەی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان، ناوەندی غەززەی کردە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە پێی زانیاریەکان، دوای تەقاندنی چەند ڕۆکێتەوە بە ئاراستەی شارۆچکەی عەسقەلانی زایۆنی، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بنکە سەربازی و ناوچەکانی ناوەندی غەززەیان کردە ئامانج.

سه‌رایا ئەلقودس وێڕای لە ئەستۆ گرتنی به‌رپرسایه‌تیی هێرشه‌ ڕۆکێتیەکە، وتی ئه‌م هێرشە له‌ وه‌ڵامی شه‌هیدكردنی سێ گەنجی فه‌له‌ستینی له‌ جنین ئەنجام دراوە. میدیاییەکانی نزیک لە سەرایا ئەلقودس، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین نووسیویانە کە هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر عەسقەلان رێک لە هەمان کاتدا بووە کە سێ ئەندامی “کەتیبەکانی جنین” ڕۆژی رابردوو لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە لە جنین شەهید کراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *